ئەنجوومەنی وەزیران: پێویستە وەزارەتی دارایی لە چاکسازیکردن بەردەوام بێت
- کوردستان
- 21 شوبات

سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەی ڕێککەوتی 21-02-2024 - وێنە:KRG
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ڕایگەیاند، پێویستە وەزارەتی دارایی لە چاکسازیکردن لە سیستمی باج بەردەوام بێت، دەبێت بەشێوەیەکیش ڕێکبخرێتەوە کە ببێتە هۆی گەشەپێدانی ئابووری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ چوارشەممە 21-02-2024 بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران بارزانی و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە سەرەتای کۆبوونەوەکە تیشکی خستەسەر بەشداریی شاندی هەرێمی کوردستان لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی، کە ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین کۆبوونەوە و دیداری گرنگی لە لووتکەکەدا ئەنجام دا.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی پرۆژەبڕیارێک کرد بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی ڕسومات و کرێ و تێچووی تایبەت بە تۆماری کۆمپانیاکان؛ هاوکات خشتەی نوێی ئەو ڕسوماتانەی پەیوەندیداربوون بە دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان پەسەند کرد و لەدوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن.
بابەتی ستراتیژی: ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری پێویستە لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم بەردەوام بێت لە چاکسازیکردن لە سیستمی باج و ڕێگرتن لە خۆدزینەوەی باجدەران لە پرۆژە و کۆمپانیاکان لە پێدانی باج، دەبێت بەشێوەیەکیش ڕێکبخرێتەوە کە ببێتە هۆی گەشەپێدانی ئابووری و لە خزمەتی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستاندا بێت و ڕەچاوی بارودۆخی بژێویی و ئابووری هاونیشتمانیان بکات و بارگرانیی لەسەر کاسبکاران و کارسازان دروست نەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن