پشتیوان سادق: ئەو لایەنانەی ئێستا سكاڵایان هەیە با خۆیان وەڵامی خۆیان بدەنەوە
- کوردستان
- 2024-10-25

پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی ئەو لایەنە سیاسییانە دەداتەوە كە سكاڵایان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هەیە و دەڵێت، "با خۆیان وەڵامی خۆیان بدەنەوە"
وێنە گەورەکە: لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ژمارەیەک لیست و کاندید گومانیان خستە سەر ئەنجامەکان و ڕایانگەیاند، "ساختەکاری" کراوە و ئەو ئەنجامەی ڕاگەیێنراوە دەنگی ڕاستەقینەی ئەوان نییە.
لێدوانی فەرمی: پشتیوانی سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو لایەنانەی ئێستا سكاڵایان هەیە، دەیانگوت ئەگەر كۆمیسیۆن هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بكات، تێكڕای كورسییەكانی پارتی ناگاتە 20 کورسی، بەڵام دەنگەكانی پارتی لەم هەڵبژاردنە زیاترە لە 800 هەزار دەنگ، ئەگەر دەنگەكانی مووسڵ و كەركووكیش كۆبكەینەوە دەنگەكانی پارتی دەگاتە زیاتر لە ملیۆنێك دەنگ، ئەمەش نیشانەی دڵسۆزی و وەفاداریی خەڵكە بۆ پارتی.
لەلایەكی دیكەوە: ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی سەبارەت بە تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن ئەو لایەنانەوە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گوتی، "دوێنێ و پێرێ بوو ئەو لایەنانە دەچوونە بەغدا و دەیانگوت كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان شەرعییەتی نییە و دەبێت كۆمیسیۆنی عێراق سەرپەرشتی پرۆسەی دەنگدان بكات، ئێستاش سكاڵایان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن هەیە، ئەو لایەنە سیاسییانە با خۆیان وەڵامی خۆیان و سكاڵاكانیان بدەنەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە






