کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری
ئاڤا نیوز
کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیێنێ، پرۆسەی هەڵبژاردن ساختەکاری تێدا کراوە، بۆیە بایکۆت ڕادەگەیێنن و ناچنە پەرلەمانەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بەسەرپەرشتیی عەلی باپیر لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە و چەند لایەنێکی دیکە دڵنیاین پرۆسەی هەڵبژاردن ساختەکاری تێدا کراوە، ئەوانەشی دانی پێدانانێن لە ئێمە دڵنیاترن، ئەو ساختەکارییەی کراوە هەست دەکەین لە دەرەوە کرابێت".
عەلی باپیر گوتیشی: "بەپێویستمان زانی ڕایبگەیەنین، ئێمە ناچینە پەرلەمانێکەوە کە پێمانوایە دەستی ساختە و تەزوویری زۆر تێدایە، چاک خوێندنەوەی ئێمەش بۆ هەڵبژاردن ڕاست دەرنەچوو".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 64 هەزار و 710 دەنگی بەدەستهێنا کە دەکاتە سێ کورسی پەرلەمان، ئەمە لەکاتێکدایە لە خولی ڕابرووی پەرلەمان خاوەنی حەوت کورسی بوو.
زانیاریی تایبەت: کورسییەکانی کۆمەڵ یەکێکیان لە بازنەی هەولێر و دوو کورسی لە بازنەی سلێمانین، بەپێی لێکدانەوەی ژووری هەڵبژاردنی ئاڤا میدیا ونەئنجامی بەرایی هەڵبژاردن، دوو کورسییان بۆ پارتی و کورسییەکیان بۆ یەکێتی دەبێت، بەمپێیە کورسییەکانی پارتی دەبنە 41 و یەکێتی 24 کورسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد






