ئەو لایەنانەی دەنگی کەمیان هێناوە گومان لە بێگەردی هەڵبژاردن دەکەن
- ڕاپۆرت
- 27 تشرینی یەکەم
پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان پێش 20ـی ئۆکتۆبەر و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، پەیامیان بۆ خەڵکی ئەوە بوو ساختەکاری ناکرێت، بەڵام دوای هەڵبژاردن و کەمکردنی دەنگەکانیان قسەکانیان تەواو پێچەوانەیە.
وێنە گەورەکە: 20ـی ئۆکتۆبەر پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوای 24 کاتژمێر ئەنجامی بەرایی ڕاگەیاند، هاوکات بەشێک لە کاندیدە سەربەخۆکان و ئەو هێزانەی دەنگیان کەمیک کردووە ئەنجامەکانیان ڕەتکردەوە و باس لە بوونی ساختەکاری دەکەن.
لێدوانە فەرمییەکان: پێش ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان، لەوانە ڕەوتی هەڵوێست، نەوەی نوێ، کۆمەڵی دادگەری، یەکگرتووی ئیسلامی، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد و خەڵکیان هاندەدا کە ڕوو لە ناوەندەکانی دەنگدان بکەن، چونکە دەیان گوت ئەمجارە کۆمیسیۆنی باڵای عێراق پرۆسەکە بەڕێوەدەبات و سەختەکاری نەماوە، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان قسەکانییان تەواو پێچەوانەی پێش هەڵبژاردن بوو.
- عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست پێش هەڵبژاردن دڵنیایی بە خەڵکی دەدا لە پارێزروای پرۆسەی هەڵبژاردن و هانیان دەدان بۆ بەشداریکردن.
- شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکدا ڕایگەیاندبوو: دڵنیایە ئەم جارە هەڵبژاردنی پاک و بێ ساختەکاری دەکرێت.
- یەکێکی دیکە لەو لایەنانە کۆمەڵی دادگەری بوو کە پێش هەڵبژاردن، عەلی باپیر، سەرۆکی ئەو حیزبە گوتبووی: لە هەڵبژاردنی ئەم جارەدا دەرفەتی ساختەکاری نییە.
- یەکگرتووی ئیسلامیی و بەرپرسانی ئەو حیزبە دڵنیاییان دەدا لەوەی ساختەکاری ناکرێت، خودی سەڵاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی حیزبەکە لە گوتارێکیدا گوتی: "لەبارەی نەبوونی ساختەکاری دڵنیاییمان لە کۆمیسیۆن وەرگرتووە".
- بەشێک لە چاودێرانی هەڵبژاردن دەڵێن: ئەوانەی دەیانگوت ساختەکاری ناکرێت، ئێستا شکستی خۆیان پێ قبووڵ ناکرێت، بۆیە کەوتوونەتە تانەلێدان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
- یەکێتی پێش هەڵبژاردن یەکێک بوو لەو لایەنانەی جەختی دەکردەوە نە ساختەکاری دەکرێت و نە ناوی مردووەکان بەکاردەهێنرێن، وەک بانگەشە چەند جارێک بافڵ تاڵەبانی ئەم وتانەی ئاراستەی جەماوەری حیزبەکەی دەکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کات تێپەڕی و هەڵبژاردن کرا، پارتی بە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ یەکەمی کوردستان بوو و بەشێکی لایەنەکانی دیکەش بەهۆی کەمی دەنگەکانیانەوە گوتیان ساختەکاری کراوە و ئەنجامەکان ڕەتدەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان