
پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق - وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە عێراقدا، ئاڵۆزی و نادروستی لە داتا و ژمارەکاندا دیاردەیەکی نوێ نییە، بەڵام ئەم کێشەیە لە ژمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا ئاڵۆزتر دەبێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەگوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن بۆ ئەم هەڵبژاردنە کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەران لە سەرانسەری عێراقدا گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنیا شەش مانگ لەمەوبەر، واتە لە مانگی ئازاری ڕابردوو، کۆمیسیۆن ڕایگەیاندبوو ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە 29 ملیۆن کەسە. ئەمەش بە واتای ونبوونی نزیکەی 8 ملیۆن دەنگدەر دێت لەم ماوە کورتەدا، کە پێویستی بە وردبوونەوە هەیە.
پێشینەی کێشەکە: 3 ملیۆن دەنگدەری ونبوو لە 2021
ئەمە یەکەم جار نییە کە ژمارەی دەنگدەران بەم شێوەیە دەگۆڕدرێت. لە هەڵبژاردنەکانی 2021دا، پێش چەند مانگێک لە وادەی دەنگدان، کۆمیسیۆن باسی 25 ملیۆن کەسی دەکرد کە مافی دەنگدانیان هەیە. بەڵام دواتر لە بەڵگەنامەکانی دوای هەڵبژاردن، دەرکەوت کە ژمارەی دەنگدەران تەنیا 22 ملیۆن بووە. واتە 3 ملیۆن دەنگدەر هەژمار نەکراون. هۆکارەکەشی ئەوە بوو کە نزیکەی 3 ملیۆن کەس کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتبوو، بۆیە تەنیا ئەوانەی کارتی بایۆمەترییان هەبووە و وەرگرتووە، وەک دەنگدەر هەژمار کران.
چۆن ژمارەکە بوو بە 29 ملیۆن؟
دوای 4 ساڵ لە هەڵبژاردنەکانی 2021، ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبوو (25 ملیۆن کەس)، 4 ملیۆن کەسی دیکەی لێ زیاد بوو کە لە نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2007 لەدایکبوون و گەیشتوونەتە تەمەنی 18 ساڵی. ئەم 4 ملیۆن کەسە، لەگەڵ 25 ملیۆنەکەی پێشوو، ژمارەی گشتیی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە، دەکاتە زیاتر لە 29 ملیۆن کەس. ئەمەش هۆکاری ئەوە بوو کە کۆمیسیۆن لە مانگی ئازاری ڕابردوو ڕایگەیاندبوو ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە 29 ملیۆن کەسە.
چۆن 8 ملیۆن دەنگدەر ونبوون؟
لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا (2021)، کۆمیسیۆن ڕێگەی بەو کەسانە دابوو کە کارتی بایۆمەترییان نییە، بەڵام کارتی ئەلیکترۆنی کورتخایەنیان هەیە، دەنگ بدەن. ژمارەی ئەم کەسانە زیاتر لە 7.5 ملیۆن کەس بوو. بەڵام بۆ هەڵبژاردنەکانی 2025، مافی دەنگدان بە کارتە کورتخایەنەکان هەڵوەشێنراوەتەوە. ئەمەش بەو واتایە دێت کە تەنیا 17.5 ملیۆن دەنگدەر کە کارتی بایۆمەترییان هەبوو، لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا مافی دەنگدانیان هەبوو.
کۆمیسیۆن پێی وابوو کە 7.5 ملیۆن خاوەن کارتی کورتخایەن، لەگەڵ 4 ملیۆن دەنگدەری نوێ (کە بە گشتی دەکاتە 11.5 ملیۆن کەس) کارتی بایۆمەتری خۆیان نوێ دەکەنەوە. ئەم ژمارەیەش لەگەڵ 17.5 ملیۆن دەنگدەرەکەی پێشوو، کۆی گشتی دەنگدەرانی دەگەیاندە زیاتر لە 29 ملیۆن کەس.
بەڵام ئەوەی ڕوویدا ئەوەیە کە تەنیا 4 ملیۆن کەس لەو 11.5 ملیۆن کەسە کارتی بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە. واتە تەنیا 17.5 ملیۆن دەنگدەری پێشوو لەگەڵ 4 ملیۆن دەنگدەری نوێ، ژمارەی گشتیی دەنگدەران دەگاتە 21.5 ملیۆن کەس. بەم شێوەیە، نزیکەی 8 ملیۆن دەنگدەر لە لیستەکەدا "ونبوون".
لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە لەو 21.5 ملیۆن دەنگدەرە، 3.5 ملیۆنیان هێشتا کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووە. ئەگەر تا کاتی هەڵبژاردن وەری نەگرن، ئەوانیش لە لیستەکە دەردەچن و ژمارەی دەنگدەرانی هەژمارکراو تەنیا دەگاتە 18 ملیۆن کەس. ئەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر ڕێژەی بەشداریکردن دەبێت، چونکە ئەگەر ژمارەی بەشداربووان وەک هەڵبژاردنەکانی 2021 بێت (نزیکەی 9 ملیۆن)، ئەوا ڕێژەی بەشداریکردن بەرز دەردەکەوێت، تەنانەت ئەگەر ژمارەی ڕاستەقینەی بەشداربووان کەمیش بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئامۆزایەکی بەشار ئەسەد دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
23 خولەک لەمەوپێش
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
31 خولەک لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێکی کورد لە بەدلیس ساڵانە چوار تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مێردین حەوشەیەکی مێژوویی 1500 ساڵە دەدۆزرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاری نوێ و سیناریۆکانی کوژرانی کاندیدەکەی بەغدا ئاشکرا دەبن
- ڕاپۆرت
- 9 تشرینی یەکەم
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل