پەیمانگایەکی ئەمریکی: بۆ سووریا باشترە سوود لە ئەزموونی فیدراڵیی عێراق و کورد وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو وەربگرێت
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو هاووڵاتی ئاڵای سووریا و هەسەدەیان پۆشیوە
ئاڤا نیوز
پەیمانگایەکی ناوداری ئەمریکی ڕایدەگەێنێت، سووریا دەبێت زۆر زیرەک بێت و سوود لە ئەزموونی عێراق وەربگرێت کە دراوسێیەتی. بەتایبەتی دەربارەی سیستەمی "فیدراڵی" کە عێراق بەکاری هێنا بۆ ئەوەی پێکەوە بژین.
بڵاوکراوەی فەرمی: پەیمانگای بروکینگز-ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا، جەخت لەوە دەکاتەوە سەقامگیری ڕاستەقینە و ئاشتی کۆمەڵایەتی تەنیا لە ڕێگەی سازانێکی ناوخۆییەوە دێتە دی. ئەم بانگەوازە هاوکاتە لەگەڵ چەندین بۆنەی گرنگ، لەوانەش هەڵبژاردنی کۆمەڵەی نیشتمانی لە سووریا بۆ داڕشتنی دەستوورێکی هەمیشەیی و 20ـەمین ساڵیادی گشتپرسی لەسەر دەستووری عێراق.
لێکچوونەکانی نێوان عێراق و سووریا
ڕاپۆرتەکەی ئاماژەی بەو لێکچوونانە داوە کە لە نێوان عێراق و سووریادا هەن و وەک فرەیی ئایینی و نەتەوەیی و دەڵێت: هەردووکیان حوکمی "بەعس"یان چێشتووە، شوێنی جوگرافییان گرنگە، هەردووکیان بە سزای ئابووری و تیرۆرستی وەک داعشدا تێپەڕیون. ئەم لێکچوونانە وادەکەن سووریا دەرفەتێکی زۆری هەبێت فێر بێت چۆن ئەو جیاوازییانە بەڕێوە ببات.
دەستووری عێراق: چۆن نووسرایەوە و چی فێر بووین؟
لە ساڵی 2005، لە کاتێکدا ئەمریکییەکان لە عێراق بوون، عێراقییەکان خۆیان هەوڵیاندا دەستوورێکی نوێ بنووسنەوە. سەرەتا ئەمریکییەکان هەندێک یاسای کاتییان سەپاند، بەڵام سەرکردە ئایینییەکان و سیاسییەکانی عێراق سوور بوون لەسەر ئەوەی دەبێت دەستوورەکە خۆیان بینوسنەوە و خەڵکیش لە گشتپرسییەکدا پەسەندی بکەن.
بۆ سووریا، کە ئێستا بێ دەستتێوەردانی دەرەوە دەستووری خۆی دەنووسێتەوە، ئەمە وانەیەکی باشە. حکومەتی نوێی سووریا دەبێت دەسەڵاتی خۆی لە دەست گرووپە ناوخۆییەکان وەربگرێتەوە و دەستوورێک بنووسێتەوە کە گشت لایەنەکانی سووریا لەسەری ڕێکبکەون. ئێستا "ئەحمەد شەڕع" دەستوورێکی کاتی پەسەند کردووە کە ئیسلام بە بەشێکی سەرەکی دەوڵەت دادەنێت، بەڵام باسی دیموکراسی ناکات. ئەمەش واتای ئەوەیە پێویستە خەڵکی سووریا خۆیان دڵنیا بن لەوەی دەستوورە هەمیشەییەکە ماف و داواکارییەکانی هەموویان دەگرێتەوە و لە گەشتپرسییەکدا پەسەند دەکرێت.
کورد و فیدراڵیزم لە عێراق نموونەیەکی سەرکەوتوو
لە عێراق، کورد و شیعە زۆر سوودیان لە دەستوورە نوێیەکە وەرگرت. کورد، کە لە ساڵی 1991ـەوە تا ڕادەیەک حوکمی خۆیان دەکرد، توانییان ئەو حوکمڕانییە خۆجێییە بکەنە بەشێکی فەرمی و دەستووری لە چوارچێوەی سیستەمێکی فیدراڵیدا. ئەمەش دوای ساڵانێکی زۆر لە ستەم و جینۆسایدی ڕژێمی بەعس، تاکە ڕێگا بوو بۆ ئەوەی کورد بتوانن لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا بژین.
سووریا چی بکات؟
سووریا ئێستا ڕووبەڕووی هەمان کێشەی عێراق دەبێتەوە: چۆن وڵاتێک حوکم بکات کە خەڵکێکی زۆر جیاوازی تێدا دەژی؟ کوردەکانی سووریاش نزیکەی 10 ساڵە خۆیان بەڕێوەدەبەن، بۆیە دەستبەرداربوونیان لە مافەکانیان زۆر قورس دەبێت.
ئەحمەد شەرع چەند جارێک داوای دەوڵەتێکی ناوەندی کردووە، دانوستانەکانی نێوان ئەو و هێزەکانی هەسەدە، کە مەزڵوم عەبدی سەرکردایەتییان دەکات، تووشی پەککەوتن بووە، چونکە کورد جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەوڵی دڵنیابوون لە مافەکانیان دەدەن نەک جودابوونەوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە دیدارێکی تایبەتی عەبدوللـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق دەکات، کە جەختی لەوە کردبووەوە عێراق پشتگیری لە گۆڕانکاری لە سووریادا دەکات و هیوادارە پرۆسەیەکی دیموکراسی گشتگیر بێتە کایەوە، بەڵام پێویستە سوورییەکان خۆیان بڕیار لەسەر سیستەمی حوکمڕانی بدەن.
ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە سیستەمی فیدراڵی لە عێراق تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بووە. سیستەمی فیدراڵی ناسنامەی کەلتووری ناوچەکان دەپارێزێت، حکومەتە ناوخۆییەکان بەهێزتر دەکات و ژیانێکی باشتر و یەکسان بۆ هەمووان دابین دەکات.
ڕاپۆرتەکە پێشنیاز دەکات سووریا لە سەرەتاوە هەوڵی سیستەمێکی فیدراڵی بدات، چونکە ئەمە هیوایەکی گەورەیە بۆ ئەو گرووپانەی کە لە ڕابردوودا پەراوێز خراون.
پێکەوە ژیان باشترین ڕێگایە
سەرەڕای جیاوازییەکان، عێراق و سووریا زۆر لە یەک دەچن، بەتایبەتی لە بوونی خەڵکی جیاواز و ئەزموونی حوکمی ستەمکارانە. زۆرجار وا بیر دەکرێتەوە کە ئەم جیاوازییە هۆکاری لاوازییە، بەڵام بروکینگز دەڵێت دەکرێت ببێتە دەرفەتێکی باش. سەرکردەکانی سووریا دەبێت تێبگەن کە سەقامگیری ڕاستەقینە تەنیا کاتێک دروست دەبێت کە خەڵکی وڵاتەکە خۆیان لەسەر شتێک ڕێک بکەون. ئەگەر سیستەمی فیدراڵی بە دروستی جێبەجێ بکرێت، باشترین ڕێگا دەبێت بۆ ئەوەی سووریا دەستوورێک بنووسێتەوە کە گشت لایەنەکان لەسەری ڕێکبکەون و هەموویان پێکەوە بژین.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ داخستنی یاری ڕۆبلۆکس لە کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە شەش ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پیاوێکی بەتەمەن لە هەولێر 20 ڕۆژە لەسەر شەقامەکان دەژی
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی هۆشدارییەکانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە قەبارەی ئاوی بەنداوی مووسڵ ئاشکرا بکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر 26 یاریگا نۆژەن دەکرێنەوە و یاریگایەکی نوێش دروست دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کوردستان 84%ـی کارەبا بە وزەی پاک بەرهەمدەهێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: کۆشکی سپی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پووتین ڕاگرتووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی یەکەم
چیرۆکی ونبوونی 8 ملیۆن دەنگدەر لە عێراق