
ماڵێک لەلایەن چەند ژنێکەوە سوتێنران - کۆمەڵگەی چڕە
ئاڤا نیوز
بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە لە کۆمەڵگەی چڕە لە دەشتی ناوکوڕ شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە دروست دەبێت و ماڵێکیش سووتێنرا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 27-10-2024، بەهۆی کێشەی زەویوزار، چەند ژنێک لە کۆمەڵگەی چڕەی سەر بە قەزای شێخان، هێرش دەکەنە سەر ماڵی خاوەن موڵکێک و دەیستووتێنن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ژمارەیەک ژن هێرش دەکەنە سەر ماڵێک کە بەر لە چەند ڕۆژێک کەسێکیان لە زیندان ئازاد بووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە، دەشڵێت: کێشەکە کۆنە و ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاڤا نیوزی گوت: کێشەکە چاوەڕوانکراو بوو، دوای ئەوەی ژنەکان هێرشی سەر ماڵەکەیان کرد، کێشەکە چارەسەر کرا.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی، چەند مانگێک لەمەوبەر لەسەر هەمان کێشە، 7 کەس لە لایەنی خاوەن موڵکەکە دەستگیر کرابوون، بەڵام شەش کەسیان ئازاد کرابوون، بەر لە چەند ڕۆژێک ئەوەی دیکەش ئازاد کرا.
باکگراوند: کێشەی ئەو دوو بنەماڵەیە لەسەر زەویوزار بووە و لە چەند ساڵی ڕابردوو چەند جارێک پێکدادانی زۆر بەهێز لەنێوانیان ڕوویداوە و چەند کەسێکیش لە نێوان هەردوولا کوژراون و برینداربوون.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






