
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆرێک لەکاتی وەرگرتنی مووچە لە وێستگەیەکی هەژماری من، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، لە دوو نووسراوی جیاوازدا کە ڕۆژانی 27 و 28ی ئەم مانگە دەرکراون، لەبارەی ڕێگریکردن لە پرۆژەی هەژماری من هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیێنێت، هەر کەسێک ڕێگری لێبکات، یان هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمی بکات و بەربەست دروست بکات، سزا دەدرێت و ڕێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر. جەختیش دەکاتەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری تاکە لایەنی تایبەتمەندە بە دیاریکردنی شێوازی دابەشکردنی مووچە.
وێنە گەورەکە: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن چەند جارێک هێرشی کردە سەر پرۆژەی هەژماری من و داوای لە فەرمانبەران کرد ناوی خۆیان لە پرۆژەکە تۆمار نەکەن، دواتر ڕۆژی پێنجشەممە 24-10-2024 میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردەوە، سەرجەم نووسینگە و بنكەكانی پڕۆژەی هەژماری من لە سلێمانی داخراون، بەڵام سەرچاوەیەک لە پرۆژەی هەژماری من بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، پرۆسەکە بەردەوامە، نەوەستاوە و لە فراوانبووندایە.
نووسراوە فەرمییەکان: ئومێد سەباح دوێنێ لەبارەی ڕێگریکردن لە هەژماری نووسراوێکی سێ خاڵی ئاراستەی وەزارەتی داد/ سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی، وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی ناوخۆ کردووە، داوای کردووە ڕێککاری یاسایی و کارگێڕیی پێویست بگرنەبەر بەرامبەر ئەو بانک و ئەفسەر و پۆلیسانەی ڕێگری دەکەن لە کارمەندانی هەژماری من. هەروەها داوای لە داواکاری گشتی کردووە داواکاریی سزادانیان بەرامبەر بجووڵێنێت.
لە نووسراوێکی دیکەدا کە بەراواری ئەمڕۆی لەسەرە و بۆ وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت گشتێنراوە، د. ئومێد سەباح داوا دەکات کاری پێویست بکەن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من و ڕێگریکردن لە هەر سەرپێچییەک و گرتنەبەری ڕێککاری یاسایی و کارگێڕی پێویست و لێپرسینەوە لە فەرمانبەرانی کەمتەرخەم و سەرپێچیکار کە بەربەست دروست دەکەن.
هەردوو نووسراوەکەی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران:
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆژهنكردنهوهى یاریگای فرانسۆ هەریری له ههولێر تەواو بوو