وەزارەتی ناوخۆ: لە سلێمانی پێچەوانەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران تەوتین دەستیپێکردووە
- کوردستان
- 29 تشرینی یەکەم

وێنەی ئەو فۆڕمەی بەناوی تەوتین لە سلێمانی دابەشدەکرێت، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، پڕۆژەی "هەژماری من" لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە ڕەزامەندی هەمووان بڕیاری لێ دراوە، ئەوەی لە سلێمانی بە ناوی تەوتین دەکرێت پێچەوانەی ئەو بڕیارەیە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2-8-2023، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پڕۆژەی "هەژماری من"ی ڕاگەیاند، لەپێناو دروستکردنی ژێرخانێکی دیجتیاڵی بۆ مووچەخۆران، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 600 هەزار مووچەخۆر هەژماریان بۆ کراوەتەوە
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ سێشەممە نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و بۆ شەش فەرمانگەی حکومی هاوپێچ کراوە، تیایدا هاتووە: "ئێستا لە هەندێک لە دامەزراوەکانی پارێزگای سلێمانی و هەندێ شوێنی دیکە، پێچەوانەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەست بە پرۆسەیەکی دیکە کراوە بە ناوی (تەوتین) لە دەرەوەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە تاکە لایەنی فەرمی ڕێکخەری لیست و شێوازی دابەشکردنی کەرتی گشتییە لە کوردستان".
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆ فەرمانگەکانی حکومەت لە پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە جگە لە پڕۆژەی هەژماری من، هیچ کار و بەرنامەیەکی دیکە بۆ بەدیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕێگەپێدراو نییە. لەلایەکی دیکەوە فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە ئاسانکاری بۆ کارمەندانی پڕۆژەی هەژماری من بکەن، بەپێچەوانەوە لەکاتی بوونی ڕێگری ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم بڕیارە وەزارەتی ناوخۆ لەکاتێکدایە، هەریەکە لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئەو هەوڵەیان ڕەتکردووەتەوە، کە چەند ڕۆژێکە لە پارێزگای سلێمانی بە ناوی (تەوتین) دەستیپێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت