
دیمەنی کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئێلينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە گەلی کورد کرد، جه‌ختيان له گرنگيى كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه له ناوچه‌كه كرده‌وه بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگريكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييهكان.
وێنە گەورەکە: دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئێلینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و بارودۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كران و ڕۆمانۆوسكى، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى له نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى لێكگهيشتنى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت كرده‌وه.
لە لایەکی دیکەوە: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌وڵه‌كانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان كرد. هه‌ردوولا ستايشى به‌رده‌واميى گفتوگۆکانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن كرد و كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ربوونى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سهقامگيريى وڵات پته‌وتر ده‌كات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تيشكيان خسته سه‌ر دوا پێشهاته‌كانى دۆخى مه‌ترسيدارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جه‌ختيان له گرنگيى كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه له ناوچه‌كه كرده‌وه بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگريكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييهكان. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه دووپاتيان كرده‌وه كه پێويسته عێراق له ململانێ و كێشه‌كانى ناوچه‌كه، به‌دوور بێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






