
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پارتی تەقەدوم ڕایدەگەیێنێت، ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان دەبێت ڕەزامەندی پارتی تەقەدومی لەسەر بێت، حەلبووسی پشتیوانی خۆشی بۆ مەحموود مەشهەدانی دووپات دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: چوارچێوەی هەماهەنگی لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا داوای کرد ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بکرێت، پەرلەمانیش هەمان ئەو ڕۆژەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی دەستنیشانکرد.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لە بەرامبەر ئەو داوایەی لایەنە شیعییەکان ڕایگەیاند: ئەگەر نیەتێکی باش هەیە بۆ ئەوەی ئەو پرسە یەکلابکرێتەوە و پشتیوانی لە مەحموود مەشهەدانی بکەن، با کاندیدەکانی دیکە بکێشنەوە، ئەمەش مەرج نییە بەڵکو لە دوایین کۆبوونەوە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی حەلبووسی: بەبێ پاڵپشتی پارتی تەقەدوم هیچ کەسێک پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرناگرێت، ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان دەبێت ڕەزامەندی پارتی تەقەدومی لەسەر بێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی پارتی تەقەدوم پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ئەوان "قبووڵمان نییە هیچ کەسێک بەسەرمان بسەپێنرێت، قبووڵ ناکەین بیانەوێت کەسێکی دۆڕاومان بەسەردا بسەپێنرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە






