ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق قسە بۆ ئاڤا دەکات
ئاڤا نیوز
لە بەغدا پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 دەستیپێکردووە، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی خەرجکردنی پارە دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی گرفتە تەکنیکییەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خۆیان لیستی مووچەیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "وردبینیکردن لە لیستی مووچە دوو ڕۆژی دیکە دەخایەنێت، دوای تەواوبوونی پڕۆسەکەخەرجکردنی پارە دەستپێدەکات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 پێویستی بە 996 ملیار دینارە و بڕیارە بە چەند گوژمەیەک بنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە پڕۆژەی هەژماری من و تۆمارکردنی مووچەخۆران، ئیخڵاس دلێمی گوتی: "هەر مووچەخۆرێک تاوەکو مانگی 12 هەژماری منی نەبێت، مووچەکەی ڕادەگیرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە دژەتیرۆری سلێمانی و یەکەی 70
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
30 حوزەیران
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەبارەی مووچە و نەوت دەکەن
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت کرا
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حەشدی شەعبی: کێشەی کارتە بانکییەکان بەشێوەیەکی ڕیشەیی چارەسەر کراوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە؛ "پرسی مووچە تاوتوێ دەکرێت"
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارە لەسەر شەقامەکان دەبینرێت؛ مووچە مانگی پێنج هاتووە؟