
دوای هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی نوێی پەرلەمان، ژمارەیەک پەرلەمانتار سێڵفی لەگەڵ دەگرن
ئاڤا نیوز
دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، مەحموود مەشهەدانی پەیامێکی ئاراستەی پەرلەمانتاران و خەڵکی عێراق کرد.
وێنە گەورەکە: دوای 15 ساڵ لە دوورخستنەوەی وەکو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و، هەروەها دوای نزیکەی ساڵێک لە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی و کێشمەکێشی لایەنە سوننەکان، ئەمشەو مەحموود مەشهەدانی جارێکی دیکە بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
لێدوانی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی لەبەردەم پەرلەمانتاران ڕایگەیاند: "هەموو کارێک دەکەین ڕەزامەندی ئێوەی لەسەر بێت، بەڵێن دەدەم وەکو یەک تیم کار بکەین بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانمان. گرنگی دەدەین بە هاوکاری لەگەڵ هەموو دەزگاکانی دەوڵەت بۆ ڕێکخستن و جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراون".
لەلایەکی دیکەوە: مەشهەدانی پشتیوانی بۆ هەردوو گەلی فەڵەستین و لوبنان دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل. بەڵێنی دا لەگەڵ سەرجەم پەرلەمان و وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی کار بکات بۆ ئەوەی بڕیارێکی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی شەڕ لەو دوو وڵاتە ڕابگرن.
باکگراوند: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێن، مەحموود مەشهەدانی لەسەر پشکی پێکهاتەی سوننە ساڵی 2006 بووە یەکەم سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەڵام دوو ساڵ دواتر بەهۆی ناڕەزایی زۆربەی پەرلەمانتاران لە دژی خراپ بەڕێوەبردنەکەی، دەستی لەکار کێشایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەرکرا
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازاد کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڤایا نامەیەکی نهێنی دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا




