
نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق لەسەر پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەڵۆ مستەفا عەسکەری
ئاڤا نیوز
دوای هەفتەیەک لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری ژینگەی عێراق، یەکێتی شوێنگرەوەی دیاریکرد و پێشبینی دەکرێت ئەگەر پەرلەمانی عێراق ماوەی پشووی فەرمی خۆی دوا بخات، دەنگ لەسەر دستبەکاربوونی دەدرێت.
وێنە گەورەکە: نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق لەسەر پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو، هەفتەی ڕابردوو دەستبەرداری پۆستەکی بوو و خۆی بۆ کاری حیزبی لە بەغدا تەرخان کرد و یەکێتی شوێنگرەوەکەی دیاری کرد.
لێدوانی فەرمی: غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەڵۆ مستەفا عەسکەری، دیاریکراوە بۆ شوێنگرتنەوەی نزار ئامێدی لە پۆستی وەزیری ژینگە و لەمەودوا نزار ئامێدی وەکو بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبەغدا دەستبەکار دەبێت.
زانیاریی زیاتر: نووسراوی فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ بەربژێرکردنی هەڵۆ عەسکەری بۆ ئەو پۆستە گەیشتووە پەرلەمانی عێراق، لەپێناو دەنگدان لەسەر دەستبەکاربوونی هەڵۆ عەسکەری دەخرێتە دەنگدانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی و پەیڕەوی هەموارکراوی ناوخۆی حیزبەکە، پێویستە تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، خۆیان بۆ کاری مەکتەبی سیاسی تەرخان بکەن و دەستبەرداری هەر پۆستێکی دیکەبن کە لە ناو دامەزراوە فەرمییەکان هەیانە و ئەمەش هۆکار بوو کە نزار ئامێدی دەستلەکاربکشێنێتەوە.
ئەمەش بزانە: هەڵۆ مستەفا عەسکەری، پسپۆرە لە ژینگە و دکتۆرای لە لەندەن لەو بوارە بەدەستهێناوە. هەروەها لە ساڵی 2010 تا 2012 ڕاوێژکاری کاروباری ژینگەی بەرهەم ساڵح، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو، دواتر بۆ ماوەی چوار ساڵ ڕاوێژکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
لە ساڵی 2018 تاوەکو 2020 سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بوو و ساڵی 2020 بۆ ماوەی یەک ساڵ ڕاوێژکاری جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






