
سەرۆکوەزیرانی بارزانی لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لە هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەزووترین کات ڕێککارەکانی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە تەواوبکرێن و، بودجەیەکی تایبەت بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و بووژاندنەوەی پارێزگاکە تەرخان بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی پردی تووەقت گوتارێکی پێشکەش کرد و چەند پەیامێکی ڕاگەیاند.
پوختەی قسەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی:
- چەندین ساڵە حکومەتی عێراق ئامادەنییە بەپێی دەستوور قەرەبووی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی بەعس بکاتەوە؛ لەکاتێکدا هەڵەبجە نموونەیەکی هەرە دیاری تاوانە دڕندەکانی ڕژێمی بەعسە، پێویستبوو قوربانییان بەشێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکرێنەوە.
- پێویستە ڕووبەڕووی حکومەتی فیدراڵی ببینەوە و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان و هەڵەبجەییەکانی بە بیر بهێنینەوە. پێویستە هەموومان خۆمان بە قەرزاری خەڵکی هەڵەبجە بزانین و لە داهاتوودا بتوانین قەرەبووی دانیشتووانەکەی بکەینەوە و زیاتر خزمەتی خەڵکی ئەو ناوچەیە بکەین.
-لەلایەک تاوانمان بەرامبەر دەکرێت، لەلایەکی دیکە قورگمان دەگرن، لەولاشەوە خۆیان وەک فریادڕەس پێشاندەدەن و خەڵکانێک بەلاڕێدا دەبەن، ئەم ڕەفتارانەی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەکرێن، چیتر قابیلی قبوڵ نین.
- حکومەتی فیدراڵی یان دەبێت خۆیان لە سەرجەم یاساکانی ڕژێمی پێشوو بێبەری بکات، یان دەبێت بەرپرسیارێتیی لە ئەستۆ بگرن و دان بەوەدا بنێن کە زوڵم دەرهەق بە خەڵكی هەرێمی کوردستان کراوە.
- کێشەو ئاستەنگەکانی بەردەم بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە تاوانێکە بەرامبەر بە خەڵکی ئەم ناوچەیە دەکرێت. جێگەی سەرسوڕمانە ڕێککارەکان لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بیانووی جۆراوجۆر تەواوناکرێن و تا ئێستا دەنگی لەسەر نەدراوە.
- داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی عێراق دەکەین چیتر ئەم بابەتە بەسیاسی نەکرێت و بەزووترین کات دەنگ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت و بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت.
- خەڵکی خۆشەویستی هەڵەبجە دڵنایبن ئێمە هەمیشە دڵمان لەگەڵ ئێوەیە و هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ لە پێناو داوا ڕەواکانی ئێوەی خۆشەویست.
- دەڤەری هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان پێگەیەکی گرنگی و تایبەتی لە کوردستان هەیە، چونکە مەڵبەندێکی دیاری رووناکبیری و خوێندەواری بووە لە کوردستان.
- ساڵی ڕابردوو توانیمان هەناری کوردستان بەتایبەتی هەناری هەڵەبجە هەناردەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکەین و خۆشبەختانە ئێستا لە بازاڕەکانی کەنداو وەک بڕاندێکی بەرهەمی کوردستان دەناسرێت.
- بە تەوابوونی پردی تووەقوت سوودێکی زۆر بە خەڵکی ئەم دەڤەرە دەگات، بەتایبەتی پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کاریگەرییەکی باشی لە بواری پەرەپێدانی ئالوگۆڕی بازرگانی و هەروەها بووژانەوەی کەرتی گەشتوگوزاری دەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە هێرشێکی سەربازیدا بۆ سەر بەلەمێک لە زەریای هێمن دوو کەس کوژران
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتە
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە





