دیمەنێک لە شاری ڕانیە
ئاڤا نیوز
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیێنێ، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و لەپێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان، سبەی یەکشەممە لە باخچەی ساوایانەوە تاوەکو نۆی بنەڕەتی پشوو دەبێت.
وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکان لە ئەمشەوەوە تاوەکو سبەی ئێوارە شەپۆلەکە چڕ دەبێتەوە، لە هەندێک شوێن مەتەرسی دروستبوونی لافاو هەیە، بۆیە لە چەند ناوچەیەک بەتایبەت لە ناوەندەکانی خوێندن کراوەتە پشوو.
لێدوانی فەرمی: هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە هەماهەنگییان کردووە سبەی یەکشەممە لە باخچەی ساوایانەوە تاوەکو پۆلی نۆی بنەڕەتی پشوو دەبێت، ئەگەر کەشوهەوا خراپتر بوو ئەوا بڕیارەکەیان دەگۆڕن و لە هەموو فەرمانگەکان پشوو ڕادەگەیێنێن.
لەلایەکی دیکەوە: زانکۆی ڕاپەڕین سبەی کردە پشوو و لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، سبەی یەکشەممە لە زانكۆی راپەڕین پشووی فەڕمی خوێندن و دەوامی كارگێڕی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا سەردانی ئەنقەرە دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی 2024 زۆرترین ڕۆژنامەنووس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە 100 فیلم لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک بەشدارن
10 کانوونی یەکەم
گەشتکردن لە سەرۆکی کۆریای باشوور قەدەغە کرا
9 کانوونی یەکەم
کۆمپانیای تێسلا شۆڕشێکی نوێ لەبەرهەمهێنانی مۆبایل دەستپێدەکات
6 کانوونی یەکەم
گووگڵ ماپ لە بیابانەکان وشتر بەکرێ دەگرێت
6 کانوونی یەکەم
کۆنترین و سەرەتاییترین شارستانیەت لە کەلار دەدۆزرێتەوە
5 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی کەرکووک دەچێتە سنووری سووریا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی هەولێر دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەنووسان داوای سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی دەکەن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دۆڵی خاسەی پارێزگای کەرکووک مەفرەزەیەکی داعش کوژران