وردەکاریی گەندەڵی زانکۆی ڕاپەڕین لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ
- ڕاپۆرت
- 4 تشرینی دووەم
پەیامنێری ئاڤا لە نێو خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژی ڕاپەڕین
ئاڤا نیوز
ئاڤا گەندەڵییەکی گەورەی بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر دامەزراندنی سەدان کەس لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: بڕیاری دامەزراندنی 395 کەس بەشێوەی گرێبەست لەزانکۆی ڕاپەڕین، نیگەرانی لێدەکەوێتەوە و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و سێ یەکەمەکانی زانکۆ دەڵێن ئەوکەسانەی دامەزراون بە خزم خزمێنە و واستە ناوەکانیان دەستنیشان کراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵاش بڕیاری داوە لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت و لە شیاوبوونی هەموو ئەو کەسانە دەکۆڵێتەوە کە دامەزرێنراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، سەرەڕای قەیرانی دارایی و نەناردنی بودجە لەلایەن بەغداوە، ئەمساڵ هاوشێوەی وانەبێژانی پەروەردە، چوو بەدەم داواکاری هەزاران گەنج کە وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان بوون و بڕیاری دا دابمەزرێن، بڕیارەکە بۆ ئەو وانەبێژانە بوو بە فعلی وانەبێژییان کردووە و موستەحەقن، نەوەک خەڵکی دیکە، بەڵام لە زانکۆی ڕاپەڕین گەندەڵی تێدا کراوە.
چیرۆکی گەندەڵییەکە بەمشێوەیە:
زانکۆی ڕاپەڕین 147 وانەبێژی فیعلی هەبووە و مافی ئەوەیان هەبووە دابمەزرێن، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە 395 کەس دامەزراون.
بەرپرسانی یەکێتی چۆن گەندەڵییەکەیان کردووە؟
بەرپرسانی یەکێتی، 248 کەسیان لە کەسوکاری خۆیان بەتەزکیەی حزبی بۆ لیستی مامۆستایانی وانەبێژ زیادکردووە و تەعینیان کردوون، بەشێکیان هەر پەیوەندییان بە زانکۆوە نەبووە، کەچی ناویان لە لیستەکەدا بووە، هاوکات "پەیامنێرێکی کەناڵەکەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، بەبێ ئەوەی یەک ڕۆژ لە زانکۆی ڕاپەڕین وانەبێژی کردبێت، بە تەزکیەی حزبی و بەهۆی نزیکی لە سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین دەمەزراوە".
کاردانەوەکان چین؟
سێ یەکەمەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ ژمارەیەک خۆبەخشی زانکۆ لە بەردەم زانکۆکە خۆپێشاندانیان کرد و ڕایانگەیاند: مافی ئەوان خوراوە و هیچ یەکێک لە دەرچووانی ساڵانی 2017 بۆ 2018 تاوەکو ساڵی خوێندنی 2023 بۆ 2024 ناویان نەگەڕاوەتەوە و دانەمەزراون، ئەوان داوایان لە حکومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد ڕێگریی لەم گەندەڵییەی بەرپرسانی یەکێتی بکرێت و ڕێگە نەدرێت ئەم هەوڵە سەر بگرێت، ئەم دامەزراندنە مافی ئەوان بووە و خەڵکی دیکە دامەزراون.
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین دەستی لەکارکێشایەوە؟
هەر ئەمڕۆ د. پێشەوا حەمید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین هەڵوێستی وەرگرت و بەهۆی ئەوەی براکەی یەکێکە لە دامەزراوان و پرۆسەکەشی پێ نایاساییە، دەستی لە کار کێشایەوە و دەڵێت "بۆ ڕێزگرتن لە کەسایەتی خۆم دەستم لەکارکێشایەوە، چونکە بە کارێکی نایاسایی دەزانم"
جیاوازی نێوان دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و وانەبێژان
دامەزراندنی سێ یەکەمەکان لەگەڵ دامەزراندنی وانەبێژان جیاوازە، بەڵام ئێستا وانەبێژان و خۆبەخشان دەڵێن: ڕەوا نییە خەڵک لە دەرەوەی زانکۆ بهێنرێن دابمەزرێن و ئەوانیش کە حەوت ساڵە چاوەڕوانن دانەمەزرێن. یەکێک لە خۆپێشاندەران دەڵێت: "کاکە ئەمانە بە سەیران تێگەیشتوون، هەموو کەسوکاری خۆیان هێناوە بۆ تەعینات".
لەسەر ئەم دۆسییەیە لایەنی پەیوەندیدار بەدواداچوون دەکات:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە و وردبینیکردن لە ناوی سەرجەم وانەبێژانی دامەزراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێکهێناوە.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر ئەم بابەتە قسەی بۆ ئاڤا نیوز کرد و گوتی، لیژنەکە بۆ پشتڕاستکردنەوەی شیاوبوونی هەموو ئەو کەسانەیە کە وەکو وانەبێژ بە گرێبەست دامەزراون، لە کەلار و کفرییەوە تاوەکو زاخۆ بێ جیاوازی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی هەموویان دەکەن، هەر کەسێک شایستە نەبێت و بەفعلی وانەبێژی نەکردبێت ناوی دەردەهێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: مەرد عەلی خاڵە، کاندیدی دەرچووی پارتی بۆ پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، دەبێت وانەبێژانی شایستە لە کەسانی ناشایستە جیابکرێنەوە، لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بەدواداچوونیان بۆ پرسەکە کردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەن، مەرد عەلی خاڵە زیاتر مەبەستی دامەزراوەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بوو.
باکگراوند: ساڵانە سەدان کەس بە ئومێدی دامەزراندن و گەیشتن بە ئاواتەکانیان بۆ خوێندن ڕوودەکەنە زانکۆ و پەیمانگەکان، بەڵام ئەو بڕیارەی زانکۆی ڕاپەڕین ڕەنگە کاریگەری لەسەر ساردکردنەوەیان هەبێت، بەتایبەت بۆ گەنجانی سنووری ئیدارەی راپەڕین کە بەپێی ئامارەکان زۆترین کۆچی گەنجان بۆ وڵاتانی ئەوروپا لەم سنوورەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کڕینی جانتایەکی گرانبەها دەبێتە هۆکاری ڕووداوکانی کۆریای باشوور
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی فەرەنسا متمانە لە حکومەتی وڵاتەکەی وەردەگرێتەوە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و باران دەبارێت
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دهۆک.. لێکۆڵینەوە لە گیان لە دەستدانی گەنجەکەی تەلەعفەر دەکرێت
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی هۆشبەر دەرمانخانەیەک دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەزار مێرد؛ هەزار چیرۆکی جیاواز
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی سەرنجڕاکێشی پێشمەرگە لە هەولێر
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی نانخواردن دەدرێت
3 کانوونی یەکەم
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
2 کانوونی یەکەم
پووتین داوای لێبوردن لە مێرکڵ دەکات
30 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستوور؛ پرسە ئاڵۆزەکەی کوردستان و کلیلی چارەسەری کێشەکان
- ڕاپۆرت
- 30 تشرینی دووەم
هێرشی حەلەب لە 2024 و هاوسەنگی هێزەکان
- ڕاپۆرت
- 30 تشرینی دووەم
چیرۆکی کەوتنی حەلەب؛ هۆکار و پێشبینی و کاردانەوەکان