
وێنەی ئەحمەد تورک لە شارەوانیی مێردێن، گولستان سۆنوک لە شارەوانی باتمان، مێهمێت کاراییلان لە شارەوانی خەلەفەتی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە هەریەکە لە شارەوانیی مێردین، شارەوانیی ئێلیهـی و شارەوانیی خەلەفەتی لە باکووری کوردستان لە کارەکانیان دوورخرانەوە، شوێنگرەوەیان بۆ دانرا.
چی ڕوودەدات: وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سێ سەرۆک شارەوانی لە مێردین، باتمان و خەلەفەتی لەکارەکانیان دوورخستەوە و شوێنگەرەوشی بۆ داناون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆ لەبارەیەوە ڕایگەیاند: ''وەک ڕێکارێکی کاتی ئەم سەرۆک شارەوانییانە لە ئەرکەکانیان دوورخراونەتەوە''.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین ڕایگەیاند،''هەرگیز کۆڵنادەین لە خەبات بۆ دیموکراسی و ئاشتی، ڕێگەنادەین ئیرادەی گەل دەستیبەسەردا بگیرێت'.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تونجای ئاکۆین بووە شوێنگرەوەی ئەحمەد تورک لە شارەوانیی مێردێن ، وە لە شوێنی گولستان سۆنوک - ئەکرەم جانالپ چووە شوێنی لە شارەوانی باتمان، هاوکات هاکان باشئوغلو بە شوێنگرەوەی مێهمێت کاراییلان لە شارەوانی خەلەفەتی دەستنیشانکرا.
ئەمەش بزانە: ئەم سێ سەرۆک شارەوانییە سەربە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان 'دەم پارتی'نە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران مانۆڕی سەربازی دەکات و هۆشداریی دەداتە ئەمریکا
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەی گرووپێکی چەکداریی فەلەستین کە لە ئیسرائیلەوە نزیکە لە غەززە کوژرا
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئەنجوومەنی ئاسایش دەگاتە سووریا و چاودێری وێرانکارییەکان دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەبارەی غەززەوە پێشهاتێکی نوێی ئاشکرا دەکات






