ئاڤا نیوز
هەرچەندە ڕێگای گەیشتن بە کۆشکی سپی ئاڵۆزە و تەنانەت بە دەنگدانی ڕاستەخۆی خەڵکیش سەرۆکی ئەمریکا هەڵنابژێردرێت، بەڵام بەشێک لە ویلایەتەکان پێش هەڵبژاردن تاڕادەیەک دیارن کە کام حیزب تێیدا براوە دەبێت، ڕاپرسییەکانیش ئەنجامی هەڵبژاردن زیاتر ڕوون دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ ئەوەدا خەڵکی ئەمریکا سەرۆکی وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن، بەڵام دەتوانین بڵێین دەنگدانەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ نییە، واتە خەڵک دەنگ بە کۆمەڵێک کەس دەدەن سەر بە هەردوو پارتی دیموکرات و کۆمارییەکان، پاشان ئەوان سەرۆکی وڵات دەستنیشان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسانە پێیان دەگوترێت کۆمەڵەی هەڵبژێر کە لە 538 کورسی پێکهاتووە. هەر کاندیدێک بتوانێت 270 دەنگ لەو 538 کورسییە بەدەست بهێنێت، دەرگای کۆشکی سپیی بۆ ماوەی چوار ساڵ بۆ دەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: 538 کورسییەکە بەسەر ویلایەتەکانی ئەمریکا دابەش بوون کە 50 ویلایەتن. بەشێک لە ویلایەتەکان پێش هەڵبژاردن تاڕادەیەک دیارن کە کام حیزب تێیدا براوە دەبێت.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەگەر کورسی ئەو ویلایەتانە کۆبکەینەوە، بۆ کۆمارییەکان 219 کورسی دەکات و بۆ دیموکراتەکان 226 کورسی دەکات، واتە کەسیان ناگەنە 270 کورسی، بۆیە لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ 7 ویلایەت هەن کە بە ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان ناودەبرێن، کۆی کورسیی ئەو ویلایەتانە دەکاتە 93 کورسی کە ئەگەر هەریەکەیان بتوانن ئەو ویلایەتانە ببەنەوە دەتوانن بچنە کۆشکی سپی. ویلایەتەکان پێکهاتوون لە پێنسیلڤانیا، جۆرجیا، کارۆلینای باکوور، میشیگن، ئاریزۆنا، ویسکۆنسن و نێڤادا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی دوایین ڕاپرسی بەشێک لەو ویلایەتانە ترەمپ دەیباتەوە و بەشێکیان هاریس دەیباتەوە، بەڵام جیاوازییەکەیان زۆر کەمە.
لە ڕاپرسییەکانی ویلایی پێنسیلڤانیا دەنگیان وەکو یەکە، بەڵام لە هەریەکە لە جۆرجیا، کارۆلینای باکوور، ئاریزۆنا و نێڤادا ترەمپ براوە دەبێت و لە میشیگن و ویسکۆنسن هاریس براوە دەبێت.
هەریەکە لەو ویلایەتانە ژمارەیەک کورسییان هەیە لە کۆمەڵەی هەڵبژێر، ئەگەر ئەنجامەکان وەکو ئەوەی دوایین ڕاپرسی دەربچێت، ترەمپ 268 کورسی دەباتەوە و هاریس 251 کورسی دەباتەوە، تەنیا ویلایەتێک کە لە ڕاپرسییەکانیش دیار نییە ویلایەتی پێنسیلڤانیایە کە 19کورسی هەیە.
دابەشبوونی کورسییەکان:
کۆمەڵەی هەڵبژێر: 538 کورسی
ویلایەتە کۆمارییەکان: 219 کورسی
ویلایەتی دیموکراتەکان: 226 کورسی
ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان: 93 کورسی
ئەنجامی دوایین ڕاپرسی لە ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان
پێنسیلڤانیا: وەک یەک
جۆرجیا: ترەمپ
کارۆلینای باکوور: ترەمپ
میشیگن: هاریس
ئاریزۆنا: ترەمپ
ویسکۆنسن: هاریس
نێڤادا: ترەمپ
پێنسیلڤانیا: 19 کورسی
جۆرجیا: 16 کورسی
کارۆلینای باکوور: 16 کورسی
میشیگن: 15 کورسی
ئاریزۆنا: 11 کورسی
ویسکۆنسن: 10 کورسی
نێڤادا: 6 کورسی
کۆی گشتی:
ترەمپ: 268 کورسی
هاریس: 251 کورسی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مارکۆ ڕوبیۆ: ڤیزا نادەینە ئەو کەس و لایەنانەی ئازادی ئایینی پێشێل دەکەن
- هەواڵ
- 3 کانوونی یەکەم
ئاسیا؛ بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 1400 کەس گیانی لەدەستداوە
- جیهان
- 2 کانوونی یەکەم
پووتین بۆ ئەوروپا: ئامادەین بۆ جەنگ
- هەواڵ
- 2 کانوونی یەکەم
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی ئاسیا بەرزتر دەبێتەوە





