سەرۆکوەزیران بارزانی: تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەردەوام دەبین
- کوردستان
- 2024-11-06

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە تەوەرەکانی مووچە و سەرژمێری و هەناردەکردنەوی نەوتی لەخۆگرتبوو، جەختی لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان کردەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: کابینەی نۆیەم بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە سەرەکیيەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان بێ جیاوازی، تا پێکهێنان و دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان بە 39 کورسی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بەو هۆیەوە پارتی خۆی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم پێکدەهێنێت و لە ڕۆژانی داهاتوو گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 51 خولەک لەمەوپێش
سێ هەفتەیە ئاگری دارستانەکانی ئێران نەکوژاوەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: نزیکەی 2 ملیار کەس لە جیهاندا دەستیان بە ئاوی خواردنەوەی پاک ناگات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پسپۆڕانی تەندروستی: پیسبوونی هەوا یەكێک لە هۆکارەکانی سووربوونەوەی پێستە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ عومان بە یارییە ئاگرینەکان یادی ڕۆژی نیشتمانی دەکاتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
21 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە بڕیار لە چارەنووسی نەوەی نوێ دەدات
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
پێش سەری ساڵ قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی دەستپێدەکات
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
بەمزووانە لە کانی قڕژاڵە و خەبات زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی گەنجە ونبووەکەی کەلار بە خنکاوی دۆزرایەوە






