هاوپەیمانێتیەکەی سوودانی هەڵوێستی خۆی لەسەر کاندیدکردنی مالیکی ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 22 تشرینی دووەم

نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوە
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ڕایدەگەیێنێت، ڤیتۆمان لەسەر هیچ ناوێک نییە کە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرابێت، لەوانەش نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە، حیزبی دەعوەی ئیسلامی بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی شورای حیزبەکە، بڕیاریدا نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حیزبەکە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکات.
لێدوانی فەرمی: عەلی فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە لێدوانێکدا بۆ میدیای عێراق دووپاتیکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی یەکگرتووە و سیستەمێکی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی دۆسییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەکاندا. هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە بەشێک لە چوارچێوەکە دادەنرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی فەتلاوی "حکومەتی داهاتوو خێراترین دەبێت لە ڕووی پێکهێنانەوە لە چوارچێوەی وادە دەستوورییەکاندا". وتیشی "کورسییەکانی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە زیادبوونی 3 بۆ 4 پەرلەمانتاری نوێ بەرز دەبنەوە".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: نووری مالیکی لە هەولێرە بۆ تاوتوێکردنی دۆسییەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، هەروەها باسی دۆسییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی پەرلەمانی داهاتووش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






