
دیمەنی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، نزیکەی مانگێکە بە هۆکارێکی نەزانراو ئاگرێکی بەرفراوان دارستانەکانی پارێزگای مازەندەرانی گرتووەتەوە و دارستانە چڕەکان بەردەوام دەسوتێن و مەترسی فراوانتربوونی هەیە. ئێران داوای هاوکاری لە وڵاتانی دراوسێ دەکات.
چی ڕوودەدات: بەهۆی بەرفراوانی و چڕی دارستان و بەرزی چیاکان ساڵانە بەهۆکاری جۆراوجۆر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئێران دروست دەبێت و کۆنتڕۆڵکردنی ئاسان نابێت، ماوەی سێ هەفتەیە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی هیرکان کەوتووەتەوە و وتیمەکانی بەرگری شارستانی، هێزەکانی ناوخۆ، خۆبەخشان و دانیشتووانی گوندەکان بە شەش هێلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە شەو و ڕۆژ هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن. دوای ئەوەی ئێران بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە داوای هاوکاری لە وڵاتانی دراوسێ کرد، وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە، دوو فرۆکەی ئاگرکوژێنەوەی تورکیا بگەنە شوێنی ڕووداوەکە.
لێدوانی فەرمی: حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پارێزگای مازەندەران، بە پشتبەستن بە داتاکانی ڕێکخراوی کەشناسی، بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە و هۆشداریداوە لەوەی کە پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ناوچە بەرزەکاندا باران نەبارێت و پلەکانی گەرما بەرزببنەوە، بای گەرم هەڵبکات ئەمەش ئاگرەکە فراوانتر دەکات.
" هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە پێدەچێت بە دەستی مرۆڤ بووبێت جا بە ئەنقەست بێت یان بێ مەبەست"
لەلایەکی دیکەوە: ئەعزەم بێهرامی، شارەزای ژینگە بە کەناڵی بی بی سی فارسی ڕاگەیاند، تا ئێستا 10 هێکتار زەوی لە دارستانەکانی هیرکان سووتاوە، گوتیشی هۆکاری تەشەنەسەندنی ئاگرەکە گۆڕانکاری کەش و هەواو زۆری پوش و پەڵاشی کەڵەکەبووی دەیان ساڵە لە چیا سەخت و بەرزەکاندا.
زیانە سەرەکییەکان: تا دێت زیانەکانی ئاگرەکە زیاد دەکەن، بەهۆی فراوانبوون و تەشەنە سەندنی ئاگرەکە هەندێک لە دارستانە چڕەکانی سنوری کۆماری ئازەربایجانیش دەستوتێن، بە 60 ئۆپراسیۆن و 400 تیم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە. لە ڕووداوەکەدا تا ئێستا لانیکەم 20 کەس بەهۆی کەوتنەخوارەوە و هەڵمژینی دوکەڵ و لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە برینداربوونە و چوار کەسیش سووتان و بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئەمەش بزانە: دارستانەکانی هیرکان، بە میراتێکی سروشتی گرنگی ئێران دادەنرێن و لە لیستی میراتی جیهانی یونسکۆدا تۆمارکراوە و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەردەوامی ژینگەیی ئێران. ڕووبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی سامانە سرووشتییەکانی پارێزگای مازەندەران، لە نۆشار و زیاتر لە 660 هەزار هێکتار دارستان، لەوەڕگە و سەیرانگا پێکدێت، شوێنی ژیانکردنی 226 جۆری باڵندە و 98 ئاژەڵی شیردەرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






