بەهۆی تۆمارێکی دەنگی هەواڵی دوورخستنەوەی بەرپرسێکی باڵای عێراق بڵاودەبێتەوە
- عێراق
- 2024-11-08

کەریم فەیسەڵ، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لە میدیاکان هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە بەهۆی تۆمارێکی دەنگی کە تێیدا داوای بەرتیل دەکات، کەریم فەیسەڵ، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوورخراوەتەوە، بەڵام ڕاوێژکارێکی سوودانی دەڵێت ڕاست نییە.
چیرۆكی سهرهكی: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارێکی دەنگی کەریم فەیسەڵ بڵاوبووەتەوە، داوای بەرتیل لە کەسێک بە ناوی ئەبو تەها دەکات و بە ملیۆنێک دۆلاریش ڕازی نابێت، پێی دەڵێت "وەک جاری پێشوو ماندووم مەکەن، کارەکەتان بۆ ڕاپەرێنم و تەنیا یەک ملیۆن دۆلارم بدەنێ، لەبەرامبەردا چەند ملیۆنێک بدەن بە وەزیرێک".
زانیاریی زیاتر: کەریم فەیسەڵ کە لە سەردەمی مالیکییەوە سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی ئەنجوومەنی وەزیرانە، لە تۆمارە دەنگییەکەدا دەڵێت: "دەتوانن بیرۆکەی پڕۆژەی کارگەیەک وەک دەرفەتێکی وەبەرهێنان پێشکەش بکەن، منیش ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی بۆ وەردەگرم".
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: بەشێک لە خەڵک و چاودێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن تۆمارە دەنگییەکە بە ژیریی دەستکرد (AI) دروست کراوە، تاوەکو ئێستاش حکومەتی عێراق بە پشتڕاستکردنەوە یان ڕەتکردنەوە هیچی بەفەرمی لەسەر نەوتووە.
لێدوانی فەرمی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لەلایەن نووسینگەی سوودانییەوە لێکۆڵینەوە کراوە و تۆمارە دەنگییەکە ڕاستە، بەهۆیەوە متمانە لە کەریم فەیسەڵ وەرگیراوەتەوە و لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئیبراهیم سومەیدەعی، ڕاوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەواڵی دوورخستنەوەی کەریم فەیسەڵ ڕاست نییە و سوودانی ئەو بڕیارەی نەداوە، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: هەر جەنگێک دژی ئێران هەڵگیرسێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی: سوکایەتی بە ترەمپ مەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە





