خولێکی جیاواز؛ ئافرەتانی دانەمەزراو فێری لێنانی خواردنی کوردەواری دەکرێن
- کوردستان
- 2024-02-23

ئاڤا نیوز
لە ئاکرێ خولێکی پیشەسازیی خۆراک بۆ ئافرەتانی دەرچووی دانەمەزراوی بەشەکانی کشتوکاڵ دەکرێتەوە و فێری لێنانی خواردنی کوردەواری دەکرێن. بڕیارە هەمان خول لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (USAID) و ڕێکخراوی(UNDP)، لە ئاکرێ خولێکی پیشەسازیی خۆراکی بۆ ژمارەیەک دەرچووی دانەمەزراوی بەشەکانی کشتوکاڵ کردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: فازیل مستەفا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، خولەکە تەنها بۆ ئافرەتانە و حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بەشداربووان فێری لێنانی خواردنە کوردەوارییەکان دەکرێن.
بۆچی گرنگە: خولەکە پەرە بە لێهاتوویی و دەستڕەنگینی دەرچووانی دانەمەزراو دەدات، بە ئامانجی فێربوونی پیشەی نوێ و کرانەوەی دەرگایەک بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک لە داهاتوودا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
تۆم باراک ستایشی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیکتۆک ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکات و لە ئەمریکا دەمێنێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
18 کانوونی یەکەم

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستی بەسەرداگیرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەلار سێ برا و ئامۆزایەک لەسەر کێشەی زەوی کوژران





