
پارەی عێراقی - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، کێشەیەکی نوێ بۆ مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 دروست بووە، شاندێک لە بەغدایە و شاندێکی دیکە لە دوو ڕۆژی داهاتوو دەچێتە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 10 بڕی 996 ملیار دیناری پێویستە و بڕیارە ئەم هەفتەیە زیاتر لە 500 ملیار دینار بنێردرێت، بەڵام بڕی 300 ملیار دینار کورتهێنان هەیە و وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت پارەی پێویست لە پشکی مووچە لە بودجەی ساڵی 2024 نەماوە، هەمان کێشەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دروست دەبێت. هەرێمی کوردستان تەواوی پارەی پشکی مووچەی لە بودجە بۆ مووچەی مانگەکانی ڕابردوو خەرج کردووە.
چارەسەر: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە لە ڕێگەی گواستنەوەی پارە لە پشکی خەرجی بەکاربردن بۆ پشکی مووچە کێشەکە چارەسەر بکات، ئەمەش دەسەڵاتی تەیف سامی، وەزیری داراییە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "داواکاریمان بۆ گواستنەوەی پارە پێشکەش کردووە و چاوەڕێین جێبەجێی بکەن، بۆ ئەوەی هیچ کورتهێنانێک دروست نەبێت، ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق گواستنەوەکە نەکات کێشە دروست دەبێت، چونکە 300 ملیار دینار کورتهێنانمان دەبێت."
خاڵی ئەرێنی: عائید هیلالی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێستا ڕێککەوتن لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال هەیە لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران، پێموانییە هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دروست بێت و ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
57 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر سزای بەهەڵە تۆمارکراوی سەر شۆفێران لادەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆزی جبوور پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی حەسەکە دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ دەردەبڕن
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات






