
دۆنەر کەباب، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەنێوان تورکیا و ئەڵمانیا ناکۆکی لەسەر دۆنەر کەباب دروستبووە، هەریەک لەم وڵاتانە ئەم خواردنە بە موڵکی خۆی دەزانێت.
وێنە گەورەکە: دۆنەر کەباب خواستێکی زۆری هاووڵاتییانی تورکیا و ئەڵمانیای لەسەرە، خواستی هاووڵاتییانی ئەو دوو وڵاتە بۆ ئەو خواردنە بەجۆرێکە ئێستا لەپێش خواردنە خێراکانی دیکەوەیە و خەریکە دەبێتە خواردنی سەرەکی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی تورکیا لەو بارەیەوە داوایەک ئاراستەی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەکات: داوا دەکەین کەبابی دۆنەر وەک تایبەتمەندییەکی تورکی بناسێنرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سێم ئۆزدەمیر، گوتەبێژی وەزارەتی خۆراک و کشتوکاڵی فیدرالی ئەڵمانیا لەو بارەیەوە دەڵێت: دۆنەر کەباب بەشێکە لە ئەڵمانیا دەبێت بپارێزرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەمیانەی درێژەی کێشانی ئەو ناکۆکیە وەکو نێوەندگیرێک بەشێک لە وڵاتان، داوا لە حکومەتی هەردوو وڵات دەکەن گفتوگۆ بکەن بۆ ئەوەی ئەم بابەتە یەکلاببێتەوە و خەڵکی بۆیان ڕوون بێتەوە کەبابی دۆنەر موڵکی کێیە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: لە سەرەتای 70 کانی سەدەی ڕابردوو، دوو پیاوی بە ڕەگەز تورک لە ئەڵمانیا کەبابی کلاسیکی دۆنەری تورکییان دروستکردووە، بەمەش ئەڵمانییەکان بە موڵکی خۆیانی دەزانن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی دۆنەری تورکی، کە بنکەکەی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە، ئاشکرایان کردووە کە داهاتی ساڵانەی کارگەی دروستکردنی دۆنەرێکی سادە دەگاتە 2.3 ملیار یۆرۆ.

Ava Media
Ghost
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




