فوئاد حوسێن: ئێران بەڵێنی داوە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل خاکی عێراق بەکارنەهێنێت
- عێراق
- 10 تشرینی دووەم

د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، مەترسییەکانی فراوانبوونی شەڕ بەهۆی بەردەوامی شەڕی سەر کەرتی غەززە و لوبنان هێشتا گەورەیە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئێران بەڵێنی داوە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل خاکی عێراق بەکارنەهێنێت.
وێنە گەورەکە: پێش دەستپێکردنی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی کە بڕیارە سبەی دووشەممە 11-11-2024 لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بە بەشداری سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەبارەی پرسی غەززە و لوبنان بەڕێوەبچێت، د.فوئاد حوسێن لەبارەی چەند پرسێک قسەی بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت کردووە.
لێدوانی فەرمی: د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو بارودۆخە مەترسیدار و هەستیارەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، بەستنی ئەو لوتکەیە پێویست بوو.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە ئاستی گرژی لە ناوچەکەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە بەغدا هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر بارودۆخی عێراق لەلایەن هەر لایەنێکەوە بە جدی وەردەگرێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بە گوتەی فوئاد حوسێن، عێراق کەوتووەتە نێو جوگرافیای شەڕ و بەردەوامی هێرشەکان و هێرشی پێچەوانە بۆ سەر ئێران بەو مانایە دێت ئەگەری ئەوە هەیە خاک و ئاسمانی عێراق بکەوێتە نێو چوارچێوەی شەڕەکە، هەر بۆیە "ئێمە لەو بابەتە هۆشداری دەدەین".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، دیدار و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی لەسەر ئاستە جیاجیاکان بەردەوامە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لایەنی ئێران بە ڕوونی ئەوەیان دووپات کردووەتەوە کە هیچ هێرشێک (بۆ سەر ئیسرائیل) لە خاکی عێراقەوە ئەنجام نادرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
سایلۆیەکی گەورە بۆ جووتیارانی کۆیە و تەقتەق دروست دەکرێت
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ وەرزی پێگەیشتنی هەنار لە دۆڵی خۆشناوەتی
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێکی دارایی؛ بەهۆی نەوتەوە ئابووریی عێراق مەترسی کورتهێنانی لەسەرە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمانی عێراق پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی دەگرن لە جگەرەکێشاندا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە مووش کۆمەڵێک گەنج لە پایزدا گەشت دەکەن و وزە لە سرووشت وەردەگرن
27 تشرینی یەکەم

کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات لە یاری بۆکسێن دەبێتە پاڵەوانی جیهان
27 تشرینی یەکەم

پرۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی هەولێر، نرخی زەوی و خانووی دەوروبەری بەرزكردووەتەوە
27 تشرینی یەکەم

ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هێلکە دەخورێت
27 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوونی ئاڤا؛ لە زیقار کاندیدانی ئافرەت ناتوانن بانگەشە بکەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی سکاڵای کاندیدەکان ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کاندیدێکی ناسراوی لیستەکەی سوودانی لە کێبرکێی هەڵبژاردن دوورخرایەوە






