
هێرشی مقاوەمەی ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرەڕای هۆشداریی ئەمریکا بۆ عێراق، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرادەوامە لە هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئیسرائیل و تاوەکو دێت ژمارەی هێرشەکانی زیاتر دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی نیمچە ڕۆژانەی گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل، چەندجارێکە ئەمریکا هۆشداری بە عێراق داوە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئەو گرووپانە بکات، ئەگینا ناتوانن بەر لە ئیسرائیل بگرن لە هێرشکردنە سەر ئەو هێزانە لە خاکی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 11-11-2024 لە ڕێگەی شەش درۆنەوە چەند ئامانجێکی گرنگ و سەربازیان لە باشووری ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شەوی ڕابردووەوە ئەمە نۆیەم هێرشی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامییە لە عێراق کە دەکرێتە سەر پێگەکانی ئیسرائیل. تەنیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە شەش هێرشیان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامداوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو 5-11-2024، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان بکات لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: هەر جەنگێک دژی ئێران هەڵگیرسێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی: سوکایەتی بە ترەمپ مەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە






