کاکە حەمە بە شۆفڵ و حەفارە خانووی عەبدوڵڵای برای لە گوڵەخانە دەڕووخێنێت
- کوردستان
- 2024-11-11
ئاڤا نیوز
محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە شۆفڵ و حەفارە خانووی عەبدوڵڵای برای لە گوڵەخانە دەڕووخێنێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی 11 مانگە ناکۆکی کەوتووەتە نێوان محەممەد حاجی مەحموود و عەبدوڵڵای برای کە ئێستا وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانە و پێشتر جێگری بوو. ناکۆکییەکەیان تەنانەت ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە و لە هەڵبژاردنیش بە جیا بەشدارییان کرد.
لە پەیامنێرەوە: ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە شارەزوور ڕایگەیاند، دوای ڕادەستکردنی خانووی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود لەلایەن ئاسایشەوە بە محەممەدی برای لە گوڵەخانە، بە شۆفڵ و حەفارە ڕووخێنراوە.
زانیاریی زیاتر: محەممەد حاجی مەحموود خۆی سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات و بڕیار دراوە خانووێکی دیکە کە هی لیوا سەڵاح عەلی، زاوای عەبدوڵڵا حاجی مەحموودە لە هەمان شوێن بڕووخێنرێت کە پێشتر بەرپرسی هێزەکانی سۆسیالیست بوو بەڵام ئێستا پشتگیری خەزووری دەکات.
باکگراوند: دوای شەڕەکەی گوڵەخانە کە شەوی 04-04-2024 لەنێوان هێزەکانی سەر بە عەبدوڵڵای حاجی مەحموود و پاسەوانەکانی محەممەدی برای ڕووی دا، خانووی عەبدوڵڵا لەلایەن ئاسایشەوە چاودێری دەکرا، دوێنێش ڕادەستی محەممەدی حاجی مەحموود کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
57 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر سزای بەهەڵە تۆمارکراوی سەر شۆفێران لادەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆزی جبوور پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی حەسەکە دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ دەردەبڕن
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات





