ئاڤا نیوز
لە دهۆک چەند پارچە شوێنەوارێک دۆزراونەتەوە مێژووەکەیان بۆ 60 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە مرۆڤی نیاندەرتاڵ لەو ناوچەیە ژیاون.
لێدوانی فەرمی: د. بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک لە بەرنامەی ڕابن ژخەوێی ئاڤا بەهدیناندا ڕایگەیاند، کۆنترین پارچە شوێنەوار لە پارێزگای دهۆک لە ناوچەی مێرسیدیا و چیای زاوا دۆزراونەتەوە، سەلمێنراوە تەمەنیان بۆ 60 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
زانیاریی زیاتر: شوێنەوارەکان پێکدێن لە کۆمەڵێک بەردی کۆن، ئەمەش دەریدەخات 60 هەزار ساڵ لەمەوبەر مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە سنووری دهۆک ژیاون.
ئەمەش بزانە: ئەو جۆرە بەردەی دۆزراوەتەوە پێی دەوترێت "بەردی سەوانی"، لە کۆندا ئەم جۆرە بەردە وەک چەقۆ بۆ کوشتنەوە و بڕینی پێست بەکارهێنراوە.
لەلایەکی دیکەوە: د. بێکەس بریفکانی باسی لەوە کرد هەر لە پارێزگای دهۆک هەندێک پارچە شوێنەوار دۆزراونەتەوە مێژوویان بۆ 500 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، هەروەها کۆنترن لەو شوێنەوارانەی پێشتر لە ئەشکەوتی شاندەر دۆزرابوونەوە کە مێژوویان بۆ 75 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. ئێستا لێکۆڵینەوە دەکرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی زانستی بسەلمێنرێت مێژووەکەیان چەندە.
گۆشەیەکی دیکە: ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی مەزنترین مۆزەخانە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دراوە، لەسەر ڕووبەڕی 82 دۆنم زەوی دروست دەکرێت و گوژمەی خەمڵێنرا بۆ پڕۆژەکە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلارە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە: ستراتیژی دیمەشق دابڕینی شارەکانی ڕۆژئاوایە لە یەکتری
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن و قوباد تاڵەبانی لە بەغدا کۆبوونەوە: گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبن






