ئەو كەسانەی ناویان لە تیروپشكی شووقە و زەوی دەردەچێت دەبێت یەكێكی ڕەتكەنەوە
- کوردستان
- 2024-11-11

شوقەی کەمدەرامەتان
ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان نۆ هەزار و چوار یەكە بەسەر كەسانی كەمدەرامەت و كرێچی و فەرمانبەرانبەرانی سوودمەندنەبوو دابەش دەكات.
وێنە گەورەكە: لە ماوەی ڕابردوو زیاتر لە 26 هەزار كەس لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بە ئۆنڵاین فۆرمی وەرگرتنی شووقەیان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن پڕكردووەتەوە و دوای وردبینیكردن، ڕەزامەندی لەسەر ناوی 23 هەزار كەس دراوە بۆ ئەوەی بخرێنە تیروپشكەوە.
لێدوانی فەرمی: توانا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو شووقانە 50%یان بۆ فەرمانبەرانی سوودمەندنەبوو و كەمدەرامەتە و 50%یش بۆ كەسانی دانەمەزراوە و كرێچییەكانیش دەگرێتەوە، ئێستا ناوەكان نێردراون بۆ هەر چوار پارێزگا بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی سوودمەند نەبوونە و خاڵ و مەرجەكانیان تێدایە دواتر ناوەكانمان بۆ دەنێرنەوە.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی یەكەكانی نیشتەجێبوون نۆ هەزار شووقەیە و 3%ی بۆ كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەبێت.
گۆشەیەكی دیكە: پرۆسەی وردبینیكردنی ناوی ئەو كەسانە لەكاتێكدایە كە پرۆسەی دابەشكردنی زەوییش بەسەر فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە بەردەوامە و بەهەمان شێوە ئەو ناوانەی كە لە تیروپشك دەردەچن دەنێردرێن بۆ پارێزگاكان بۆ ئەوەی لە سوودمەندنەبوونیان دڵنیا ببنەوە، كەسانێك هەن فۆرمی شووقە و زەوییان پڕكردووەتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە ناوی لە هەردوو پرۆسەكە دەربچێت.
لەلایەكی دیكەوە: بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی تیروپشك دەكرێت، ئێمە ناوەكان بۆ وەزارەتی شارەوانی دەنێرین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی كە دابەشكردنی زەوی سوودمەند نەبووە و ناوی لە تیروپشكی زەوی دەرنەچووە، كەسەكە تەنیا لە یەكێكیان سوودمەند دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
57 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر سزای بەهەڵە تۆمارکراوی سەر شۆفێران لادەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆزی جبوور پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی حەسەکە دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ دەردەبڕن
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات






