مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان، میوانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 9ی ئاڤا میدیا بوو، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ساڵێک و حەوت مانگە لەلایەن دادگای دادی نێودەوڵەتییەوە وەستێنراوە.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەسەر پرسی چارەسەرکردنی هەناردەکردنی نەوت بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: قەبارەی زیانەکانی وەستانی هەناردەکردنی نەوت گەیشتووەتە 21 ملیار دۆلار، پەرلەمان و حکومەتی عێراقی هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن گۆڕانکاریی دروست بکەن و هەوڵەکانیش جددین.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ تورکیاش وتی، تورکیا ساڵێک لەمەوبەر ڕایگەیاندووە کە بۆڕی نەوت چاککراوەتەوە و ئامادەن بۆ وەرگرتنی نەوت.
زیانەکانی وەستانی هەنارەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان چەند بووە؟
وتەبێژەکەی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بە زیانەکانی وەستانی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: زیانەکانی وەستانی نەوتی هەرێمی کوردستان لەوکاتەوە زیاتر لە 21 ملیار دۆلار زیانی ماددی بە عێراق، هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان گەیاندووە.
بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چی دەکرێت؟
وا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک دا، پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوت بەپێی کێلگەکان کۆ ببێتەوە، دانانی تێچووی یەک بەرمیلیش بەم شێوەیە دانراوە کە 16 بۆ 26 دۆلارە، هاوکات کار لەسەر هەنگاوەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت و هەموو هەولەکانیش بەم ئاراستەیەن.
هەوڵەکانی ئەپیکۆر بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بە هەولەکانی ئەپیکۆر دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان جەخت لە هەولەکانیان دەکاتەوە و دەڵێت: لە دوانزە مانگی ڕابردوو دا، ئەپیکۆر هانی ئەمریکای داوە گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بکات لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت، هاوکات ئەمە سەرەتایەکی نوێیە کە حکومەتی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی دەیانەوێت چارەسەری کێشەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەن.
ترەمپ کاریگەریی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت دەبێت؟
کاگینز ئاماژە بە هەولەکانی ئەمریکا و بەیاننامەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات لە پاڵپشتیکردنیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هاوکات تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییەکانی ئەپیکۆر لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیار لە کۆمارییەکان، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ ترەمپ هەیە، بۆ خێراترکردنی هەناردەکردنەوەی نەوت، بۆیە لەم ڕێگەیەوە ئەپیکۆر چاوی لە هەناردەکردنەوەی نەوت هەیە، داوایان لە دیموکرات و کۆمارییەکانیش ئەوەیە پاڵپشتیی تەواوەتی ئەم پرۆسەیە بکەن.
ئەپیکۆر ئامادەیە دەستکاری نرخی تێچووی هەر بەرمیلێک و گرێبەستەکان بکرێت؟
ئەپیکۆر چاوەڕیی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق دەکات لەسەر دیاریکردنی تێچووی هەر بەرمیلێک بۆ کۆمپانیاکان، هاوکات ئەوان بەو بڕیارانە ڕازی دەبن کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەک بێت، ئێستا ئەپیکۆر گرنگیی تەواو بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت دەدات، هاوکات بەگرنگییەوە سەیری هەولەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی دەکات، لە بەرامبەر کۆبوونەوەکانی هەولێر و گفتوگۆ کردنیان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت، بۆیە هەموو کۆمپانیاکان بریاری خۆیان دەدەن لە کاتێکدا کە گرێبەستی نوێ بێتە ئاراوە، هاوکات هەلومەرجی باشتر هاتووەتە ئاراوە، بەڵام ئەوان پێویستییان بە گرێبەستێک هەیە کە واژۆ بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە هێزە دەرەکییەکان وتی، دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا چاوەڕێین هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدرێت بەڵام، ئێمە دەمانەوێت دیموکراتەکان و کۆمارییەکان بەیەکەوە کار بکەن بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی مایڵز کاگینز ئێستا تورکیا، بەغدا، هەولێر و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت ئامادەن بۆ هەناردەکردنی نەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی پەیامەکەی جۆلانی دەداتەوە
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
شەڕ هاڕە بە لیرەی سووری دەكات
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە هۆشداری لەسەرهەڵدانەوەی داعش دەدات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەست بە بونیاتنانی وەزارەتەکەی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆنترین و سەرەتاییترین شارستانیەت لە کەلار دەدۆزرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار مێرد؛ هەزار چیرۆکی جیاواز
4 کانوونی یەکەم
نمایشی سەرنجڕاکێشی پێشمەرگە لە هەولێر
4 کانوونی یەکەم
هۆشداری لە بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی نانخواردن دەدرێت
3 کانوونی یەکەم
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
2 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 4 کانوونی یەکەم
دەستوور؛ پرسە ئاڵۆزەکەی کوردستان و کلیلی چارەسەری کێشەکان
- ڕاپۆرت
- 30 تشرینی دووەم
هێرشی حەلەب لە 2024 و هاوسەنگی هێزەکان
- ڕاپۆرت
- 30 تشرینی دووەم
چیرۆکی کەوتنی حەلەب؛ هۆکار و پێشبینی و کاردانەوەکان