پڕۆژەی پرد و ڕێگای تووە قوت جموجوڵی بازرگانیی لە دەروازەی شوشمێ ئاسان دەكات
- کوردستان
- 2024-02-23

وێنەی شوێنی بنیادنانی پڕۆژەكە- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی پرد و ڕێگای تووە قوت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران بارزانی، دەرچەیەكی گرنگ بەڕووی جموجۆڵی بازرگانیی لەنێوان هەڵەبجە و گەرمیان، شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكاتەوە.
بۆچی گرنگە: بە تەواوبوونی ئەو پرد و ڕێگەیە كارئاسانی دەكات، بۆ ئەوەی ئەو كاڵا و كەل و پەلانەی لە ڕێگەی شوشمێوە دێنە هەڵەبجە، هەناردەی سلێمانی، گەرمیان، شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بكرێن.
لێدوانی فەرميی: كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "پرد و ڕێگای تووە قووت درێژی پردەكە 360 مەترە، رێگاكە و پردەكە 27 كیلۆمەترە، مەودای ڕێگا بۆ گەشتیارانی عێراق كورتدەكاتەوە، بە ماوەیەكی كەمتر دەتوانن سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بكەن".
باكگراوند: دەروازەی سنووریی شوشمێ لە دیوی باشووری كوردستان كەوتووەتە سنووری شارەدێی تەوێڵە و 32 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە دوورە. لە دیوی رۆژهەڵاتی كوردستانیش لە سنووری شارۆچكەی نەوسودی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای كرماشانە، 27-06-2023، دەروازەی شوشمێ بە فەرمی لە نێوان باشووری كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ هاتووچۆی گەشتیاری كرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
تۆم باراک ستایشی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستی بەسەرداگیرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیکتۆک ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکات و لە ئەمریکا دەمێنێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
18 کانوونی یەکەم

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستی بەسەرداگیرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەلار سێ برا و ئامۆزایەک لەسەر کێشەی زەوی کوژران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک ئەفسەرێكی پۆلیس بە دەستڕێژی گولـلە دەكوژرێت





