
کۆبوونەوەی شاندەکەی سوودانی لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هیوا دەخوازێت بەزووترین کات پرسی پێکهێنانی حکومەت تەواو ببێت، هاوکات ئامادەیی حکومەتی فیدراڵییش دەردەبڕێت بۆ کارکردن بەمەبەستی لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان لە نێوان هێزە سیاسییە جیاوەزاکان.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لە هەولێری پایتەخت، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، هیوای خواست حکومەتێک پێکبهێنرێت کە تێیدا خواستەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەدیبهێنێت و لێکتێگەیشتن و هاوکارییەکان تەواو بکات بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرجەم دۆسیەکان.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکە سوودانی جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە "بەشداری بەرفراونی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنەکاندا ئاماژەی سەرکەوتنی پرۆسەکە پیشان دەدات، ئەمەش پەیامێکی گرنگە و نابێت هێزە سیاسییەکان پشتگوێی بخەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی گوتووە، "لەبەردەم هێزە براوەکاندا شایستەیەکی تر هەیە، ئەویش لێکتێگەیشتنەکانە بۆ پێکهێنانی حکومەت و هیوادارین بەزووترین کات تەواو ببێت"، هاوکات ئامادەیی حکومەتی فیدراڵی دەربڕی بۆ کارکردن بەمەبەستی لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان لە نێوان هێزە سیاسییە جیاوەزاکانی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی نووسینگەی سوودانی، بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی خۆی دەربڕیوە بۆ خێرا پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئۆڵۆمپیاد داوای ئاگربەستی جیهانیی دەکات
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: نامەوێ شەڕ لەگەڵ ئێران بکەم
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی دوو منداڵی بەشداری خۆپیشاندانەکان دەخرێتە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا






