
دەستگیرکردنی دوو تاوانکار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە، وێنە: ئاسایشی هەولێر
ئاڤا نیوز
دوو کەس کە تاوانێکی کوشتنیان لە شاری کوت-ی خوارووی عێراق ئەنجام داوە، ئاسایشی هەولێر شوێنەکانیان دەدۆزێتەوە و دەستگیریان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن بەشی هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارکرانەوە کە دوو تۆمەتبار لە شاری کوت لە خوارووی عێراق هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانێکی کوشتن، بەرەو شاری هەولێر هەڵهاتوون و لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراون.
ئەمەش بزانە: ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو دوو تۆمەتبارە لەلایەن دادگای شاری کوت فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، دوای بەدواداچوونی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش، شوێنی خۆ حەشاردانیان لە سنووری شاری هەولێر دەستنیشانکراوە و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانرا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێن، دواتر بەپێی ڕێککارە یاساییەکان ڕەوانەی شوێنی تاوان دەکرێنەوە بۆ دادگایی کردنیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات






