ئەمڕۆ 10 هەزار بژمێر بە گەڕەك و كۆڵانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بڵاودەبنەوە
- کوردستان
- 2024-11-16

ژمارەیک بژمێر کە زانیارییەکان لە خانەوادەکان کۆدەکەنەوە
ئاڤا نیوز
لە ئەمڕۆوە بژمێرەكانی پرۆسەی سەرژمێری بە گەڕەك و كۆڵانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بڵاودەبنەوە و دەست بە تۆماركردنی زانیارییەكان دەكەن.
لێدوانی فەرمی: دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆوە تاوەكو 19ـی مانگ، بژمێرەكان سەردانی سەرجەم یەكەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەكەن كە پێكهاتوون لە 15 قەزا و 46 ناحیە، بژمێرەكان پرسیارەكانیان ئاراستەی خانەوادەكان دەكەن، گرنگە لە هەر ماڵێك كەسێك یان زیاتر ئامادە بێت.
لەلایەكی دیكەوە: تەنیا لە سنووری هەولێر زیاتر لە 10 هەزار بژمێر بەشدارن لە پرۆسەی سەرژمێری، لە 16 تاوەكو 19ـی مانگ چەند پرسیارێكی سەرەتایی ئاراستەی هاونیشتمانییان دەكەن و لە 20 و 21ـی مانگ پرسیارە سەرەكییەكان سەبارەت هەر خێزانێك ئاراستە دەكرێن و فۆڕمی خانەوادە پڕ دەكرێت لە زانیاری.
ئەمەش بزانە: هەر بژمێرێك تابلێدتێکی پێیە و زانیارییەكانی تێدا تۆمار دەكات کە ڕاستەوخۆ بە تۆڕێكی سەرەكیی ئەلیكترۆنی لە بەغدا بەستراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت






