
ئەحمەد كایا یەكێكە لە گۆرانی بێژە گەورەكانی گەلی كورد، وێنە: last.fm
ئاڤا نیوز
ئەحمەد کایا لە 28ی تشرینی یەکەمی 1957 لە ماڵاتیای باکوری کوردستان لەدایکبووە، پێنجەمین منداڵی خێزانێک بووە، ئەمڕۆ 24 ساڵ بەسەر كۆچی دوای تێپەڕبوو.
وێنە گەوركە: ئەحمەد كایا یەكێكە لە گۆرانی بێژە گەورەكانی گەلی كورد، قۆناغی سەرەتایی خوێندنی لە ماڵاتیا تەواو کردووە، دوای دەوامی قوتابخانە و لە پشووەکانی هاویندا یان لە دوکانی فرۆشتنی کاسێت و ئەلبوومی گۆرانی کاری کردووە یان لە مینی پاسە ناسراوەکان کاری کردووە.
ئەمەش بزانە: لەتەمەنی 16 ساڵیدا بەهۆی بەکارهێنانی تابلۆی قەدەغەکراوەوە خرایە زیندان و دواتر ئازاد کرا، دوای ئەوە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی لە "گروپی یەکەکانی گەل" دەستیان بە کارکردن کرد و لە چالاکییەکان دا ئامێری مۆسیقای سازی دەژەند.
زانیاریی زیاتر: ساڵی 1978 لە شارۆچکەی گەلیبۆڵو ئەرکی سەربازیی بەجێهێناوە، لە ئەرکی سەربازیش دا بەردەوام بوو لە ساز ژەنین. دوای گەڕانەوەی لە ئەرکی سەربازیی لەگەڵ 'ئەمینە کایا' ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکەم ئەلبوومی کایا ناوی "مەگری ئازیزم" بوو، دووەم ئەلبوومیشی ناوی "دانگرتن بە ئازاردا" بوو، دووەم ئەلبوومی لە ساڵی 1958 لەگەڵ گویلتەن هەیاڵئۆغڵوی خوشکی شاعیری بەناوبانگی کورد یوسف خەیاڵئۆغڵودا تۆمار کردووە، هەروەها لە ساڵی 1986 ئەلبوومێکی دیکەی بە ناوی "کاتەکە دێت" بڵاوکردەوە، کە هۆنراوەی سەرجەم گۆرانییەکان خۆی نووسیبوونی.
لەلایەکی دیکەوە: ئەلبومی "گۆرانییەکانم بۆ شاخەکان"، بە فرۆشتنی دوو ملیۆن و 800 هەزار دانە ڕیکۆردێکی پێوانەی شکاند، بەهۆی ئەوەی لە یەکێک لە گۆرانییەکاندا بە ناوی "بانگی ئازادی" ئەم دێڕە هۆنراوەیە هاتبوو "کۆرپەکەم کاتێک رۆژێک لە شاخ دەگەڕێتەوە و ئامێزی پێدا دەکەیت"، ئەلبوومەکە لە بازاڕ دا کۆکرایەوە و قەدەغەکرا.
باكگراوند: لە 10 شوباتی 1999 لە هۆڵی کۆنگرەی هۆتێلی پرێنسس لەلایەن کۆمەڵەی رۆژنامەوانانی مەگەزین مەراسیمێکی تایبەتئ خەڵات بەخشین رێکخرا، کایا خەڵاتی باشترین هونەرمەندی ساڵی بەدەستهێنا، هەر لەو ساڵە دا و لە مانگی حوزەیران تورکیای بەجێهێشت ڕووی لە غەریبی کرد. لە کاتێکدا کە سەرقاڵی تۆمارکردن و ئامادەکردنی ئەلبومی "ماڵئاوا چاوەکەم" بوو، لە 16ی تشرینی دووەمی 2000، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری پاریس بە نۆبەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کولتوور
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئامێدی فێستیڤاڵی تەحین و بەرووبومە خۆماڵییەکان بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 1 کانوونی یەکەم
لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 30 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات






