ئەو كەسانەی زانیاریی ناڕاست دەدەن بە تیمەكانی سەرژمێریی سزاكەیان چییە؟
- کوردستان
- 2024-11-16

بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی لە هەولێر، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای هەولێر ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە، كە دەگوترێت ئەگەر كەسێك زانیاریی ناڕاست بە تیمەكانی سەرژمێری بدات سزا دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هیچ بڕگە و ماددەیەكی یاساییمان نییە پێمان بڵێت ئەگەر هاونیشتمانییەك زانیاریی ناڕاست و هەڵەی بە بژمێرەكانی سەرژمێری دا سزا دەدرێت، ئەو دەنگۆیانە لەمبارەیەوە بڵاوكراونەتەوە ناڕاستن، "بەڵام بێگومان كەسانێكیش هەن زانیاریی ناڕاست بە تیمەكانمان دەدەن".
لەلایەكی دیكەوە: بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر سەبارەت بە ڕێگرییەكانی بەردەم كاری تیمەكانی سەرژمێری ڕایگەیاند: تاوەكو ئێستا هیچ ڕێگرییەك نەبووە، بەڵكو تەنیا بەشێكی كەم لە هاونیشتمانییان پێیان ناخۆشە لەسەر دیواری ماڵەكانیان ژمارە و هێماكان بنووسرێن، ئەویش دوای ئەوەی تیمەكانمان گرنگیی بابەتەكەیان بۆ ڕووندەكەنەوە، ڕێگەیان پێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت






