وەزیری بەرگریی ڕووسیا سەردانی بەرەکانی شەڕ لە ناو خاکی ئۆکراینا دەکات

شەیری بکە لە:
سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی ڕووسیا لەگەڵ ئەفسەرێکی ڕووسی قسە دەکات - وێنە: AP

سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی ڕووسیا لەگەڵ ئەفسەرێکی ڕووسی قسە دەکات - وێنە: AP

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا تێدەپەڕێت. بەم بۆنەیەوە وەزیری بەرگریی ڕووسیا بەرەکانی شەڕ لەناو ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکراینا بەسەر دەکاتەوە. 

 


چیرۆکی سەرەکی: سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی ڕووسیا، لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیا، لە ناوەندێکی فەرماندەیی هێزەکانی ڕووسیا لە شاری ئاڤادیڤکا-ی ئۆکراینی، کە بەم دوواییانە ڕووسیا داگیری کرد، کۆبووەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ڕووسیا بڵاویکردووەتەوە کە وەزیری بەرگریی ڕووسیا سەردانی هێزەکانی وڵاتەکەی لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ، لەناو ناوچە داگیرکراوەکاندا کرد، بە هێزەکانی وڵاتەکەی گوتووە: "ئەمڕۆ، پەیوەست بە ڕێژەی هێزەکان، ئێمە براوەین". 

 

باکگراوند: دوای دوو ساڵ، تاوەکو ئێستا شەڕ لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا بەردەوامە؛ وڵاتانی ڕۆژئاوای لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە پاڵپشتیی لە ئۆکراینا دەکەن و ئاسۆکانی ئاگربەست و ئاشتی ناڕوونن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان