لە سنووری کەرکووک بۆمبێکی چێنراو بە لیوایەکی هاوبەشدا تەقییەوە و قوربانی هەیە
- کوردستان
- 2024-11-17

دیمەنێک لە ناوچەی پەڵکانە کە هێزە هاوبەشەکانی تێدایە
ئاڤا نیوز
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی سەربازی لیوا هاوبەشەکان لەسنووری پارێزگای کەرکووک تەقییەوە، گوتەبێژی ئاسایشی پارتی لە کەرکووک دەڵیت: 'سێ کەس شەهید بوون و سێی دیکەش بریندار بوون'.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم گۆڕان عەبدوڵڵا، گوتەبێژی ئاسایشی پارتی لە کەرکووک، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کاتژمێر 08:45 خولەکی سەرلەبەیانی، لە نزیک شارەدێی سلێمان بەگ سەر بە شارۆچکەی دووز خورماتوو، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری هەمەر تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە سێ کەس شەهید بوون و سێی دیکەش بریندار بوون.
گوتەبێژی ئاسایشی پارتی لە کەرکووک گوتیشی؛ شەهیدەکان بریتین لە، عەقید سامان سابر سلێمان، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای یەکی هاوبەش، عەقید محەممەد، شەریف ڕەزا شەهید بوون، بریندارەکانیش ناویان ئەحمەد شەهاب، مستەفا، شاکر جەواد بریندارن، لەنێو بریندارەکان عەرەب هەیە.
لایەکی دیکەوە: لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق بە ئاڤای ڕایگەیاند: تەقینەوەکە لە سێگۆشەی کفری، سلێمان بەگ و دووز خورماتوو ڕوویداوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی پێدا تەقیوەتەوە ئۆتۆمبێلی فەوجی سێ لیوای دوو هاوبەشە.
زانیاریی زیاتر: تەرمی عەقید سامان بەرەو دووز خورماتوو بەڕێکراوە و خۆی لەبنەڕەتدا خەڵکی سەرگەڕانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو شوێنەی تەقینەوەکەی تێدا ڕوویداوە نزیک بیرە نەوتەکانی پەڵکانەیە لە دووز خورماتوو، جموجوڵی داعش لەو ناوچەیە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






