سەرۆک بارزانی: خوازیاری پێکهێنانی حکومەتێکی بنکە فراوانین بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن
- کوردستان
- 2024-11-17
شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق، سەرچاوە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ مارجن کوبیاک، باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق، دڵنیایی دا لەوەی چۆن هەڵبژاردن سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو، قۆناغی پێکهێنانی حکومەت و دانوساندنی لایەنەکان بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئەنجام.
چیرۆکی سەرەکی: باڵیۆزی پۆڵەندا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەم لە سەرۆک بارزانی کردووە. پێزانینیشی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و دامەزراوە جیاوازەکان لە بنیاتنانی سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی کوردستاندا هەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە و ڕایگەیاندووە، بەشداری گەلی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هەڵبژاردن و لە کەشێکی ئارامدا سەری هەموومانی بەرز کردەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هەروەک چۆن هەڵبژاردن سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو، قۆناغی پێکهێنانی حکومەت و دانوساندنی لایەنەکان بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئەنجام. خواستی خۆیشی نیشانداوە بۆ پێکهاتنی حکومەتێکی بنکەفراوان بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هەروەک چۆن هەڵبژاردن سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو، قۆناغی پێکهێنانی حکومەت و دانوساندنی لایەنەکان بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئەنجام. خواستی خۆیشی نیشانداوە بۆ پێکهاتنی حکومەتێکی بنکەفراوان بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی پۆڵەندا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە سەیری ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە دەکات، خوازیاری ئەوەیە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا و کشتوکاڵ و بوارەکانی تر پەرەبستێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت





