ئومێد سەباح: پارتی لەسەر ڕاسپادەی سەرۆک بارزانی سەردانی هەموو حیزبەکان دەکات
- کوردستان
- 2024-11-17

کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
دوای تەواو بوونی ڕێکارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی حیزبەکان دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو حیزبی براوەی یەکەمی هەڵبژاردن و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی لیژنەیەکی پێکهێناوە، بۆ گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەموو حیزبەکان بکەن.
بابەتی ستراتیژی: سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەشی خستەڕوو، "دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان لە چوارچێوەی یاساکانی هەرێمی کوردستان هەنگاو دەنێین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
لەلایەکی دیکەوە: د. ئومێد سەباح ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هەموو تانەکان یەکلایی دەکرێنەوە، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەکات، بڕیاری دەستەی دادوەریی دەربارەی تانەکان پابەندییە بۆ کۆمیسیۆن و لیست و حیزب و بەربژێرەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






