
وێنەی ئەو ماتۆرسکیلیەی کەمێک پێش ئێستا لە پارێزگای حەسەکە تەقێنرایەوە
ئاڤا نیوز
لە باشووری پارێزگای حەسەكە لە ڕۆژئاوای کوردستان، تەقینەوەیەکی خۆکوژیی ڕوویدا و بەگوێرەکی زانیارییەکان سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لەڕێگەی ماتۆرسکیلێکەوە بووە، هاوکات باس لە هەوڵی ماتۆڕسوارێكی دیكە دەكەن بۆ تەقاندنەوەی ماتۆڕسكیلی دووەم، بەڵام بەر لە ئەنجامدانی كردە "تیرۆرستییەکە" هەڵهاتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاند، "لە كردەوەیەكی دوژمنكارانەی خۆکوژیدا، لەڕێگەی تەقاندنەوەی ماتۆڕسكیلێكی مینڕێژكراو لەسەر ڕێگەی سەرەكی نێوان حەسەكە - ڕەقە كە بە "ڕێگەی سپی" ناسراوە، تەقینەوەیەكی گەورە ڕوویداوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماتۆڕسكیلی دووەم هەوڵی تەقینەوەی داوە، بەڵام ماتۆڕسوارەكە بەرەو ناوچەی 'حوش باعر' هەڵاتووە و هێزە ئەمنییەكانیش بەردەوام بوون لە ڕاوەدوونانی.
ئەمەش بزانە: بەهۆی نیشتەجێبوونی كەسوكاری ئەندامانی پێشووی داعش لەنێو كەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەكە، ئەو ناوچەیە بەردەوام لەژێر هەڕەشەی پاشماوەكانی تیرۆرستاندایە. ئاسایشی خۆسەریش دڵنیایی دەدات لەوەی هێزەکانیان بە هەموو پێداگرییەوە بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ سنوورداركردنی كردە تیرۆرستییەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






