دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا شارەوانی هەولێر کێشەیەکی ناحیەی دارەتوو چارەسەر دەکات
- کوردستان
- 2024-11-17

ئاڤا نیوز
10 ڕۆژ پێش ئێستا، ژمارەیەک هاونیشتمانیی دانیشتووی ناحیەی دارەتووی هەولێر کێشەیەکی گەورەیان هەبوو، تەلەفۆنیان بۆ ڕزگار کۆچەر کردبوو کە دەنگیان بگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: کێشەکەی خەڵکی ناحیەی داراتوو ئەوەبوو پردی گەڕەکەکەیان بەشێکی داڕمابوو و پەڕینەوەی ئاستەنگ کردبوو، کێشەکە بەجۆرێک بوو کەم ڕۆژ هەبووە وەکو خۆیان باسی دەکەن، منداڵ یان سەیارەیەک لەو پردە تووشی کێشە نەبووبێت و نەخزابێت.
چی ڕوویدا: دوای ئەوەی ڕزگار کۆچەر دەچێتە شوێنەکە و بەرنامەیەک لەسەر کێشەکەیان دەکات، دواتر شارەوانی هەولێر دەچێت بەدەمیانەوە و کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکات.
چارەسەرەکان: شارەوانی هەولێر بە دانانی مەنهۆڵ کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکات و بەشێکی شەقامەکەشیان بۆ قیرتاو دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: لەبەرامبەر چارەسەرکردنی کێشەکە و بەدەمەوەهاتنیان لەلایەن تیمەکانی شارەوانییەوە، هەم خەڵکی گەڕەکەکەی ناحیەی دارەتوو و هەمیش شارەوانی سوپاسی ئاڤا ئەکەن کە بەردەوام لەگەڵ خەڵک و لەناو خەڵکایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت





