ئەوەی پێویستە لەبارەی نرخی زێڕ بیزانیت؛ بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە چەند؟
- بزنس
- 18 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
زێڕ، کانزا سەلامەتەکە کە سەرمایەداران پێی دەڵێن کەناری ئارام، هەرکاتێک مەترسی دروست دەبێت، وەبەرهێنەران و مامەڵەکاران بەمەبەستی پاراستنی سەرمایەکانیان لە زەرەر پەنا دەبەنە بەر کڕینی، ئێستاش دەستی بە دابەزین کردووە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی جیهان بەرەو ئاشتی و ئارامی دەڕوات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ھەڵبژاردنەوەی ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا، زێڕ نرخی دابەزی، ئەمەش بووە زیان بۆ بازرگان و سەرمایەداران و دڵخۆشی بۆ تازە بووک و زاوایان و ئەو کەسانەی بەنیازن بیکڕن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، جیھان پێی نایە قۆناغێکی نوێ، مەترسییەکان زیادیان کرد، کاتێک مەترسیش زیاد دەکات نرخی زیڕ بەرز دەبێتەوە. دواتر شەڕی ئیسرائیل و غەززە، ئیسرائیل و لوبنان، ھێرشی بەردەوامی چەکدارە حوسییەکان، لەگەڵیشیدا ھێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر یەکتری، ئەمانە بوونە هۆی ئەوەی نرخی زێڕ بگاتە بەرزترین ئاست لە مێژووی خۆیدا. نرخی ھەر ئۆنسەیەک گەیشتە دوو هەزار و 760 دۆلار، لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستانیش نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە نزیکەی 600 ھەزار دینار!
زانیاریی زیاتر: بەشێوەیەکی گشتی نرخی زێڕ بەردەوام لە بەرزبوونەوە بووە، لە 20 ساڵی ڕابردوودا هەر ئۆنسەیەک دوو هەزار و 129دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەم مانگە چی ڕووی دا: ئەوەی پەیوەندیدارە بە دابەزینی، تەنها ئەم مانگە بەھۆی دەرچوونەوەی ترەمپ و کەمبوونەوەی مەترسییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، نرخەکەی نزیکەی 100 دۆلار دابەزی، هەفتەی ڕابردووش بە یەکێک لە خراپترین هەفتە دادەنرێ لەڕووی دابەزینی نرخەکەی.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئێستا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بە دوو هەزار و 599 دۆلارە، لە بازاڕەکانی کوردستانیش نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 557 هەزار دینارە.
- بانکی گۆڵدمان ساکس کە ئەمریکییە و یەکێک لە بانکە زەبەلاحەکانی جیهانە، پێشبینی دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبێتەوە بۆ سێ هەزار دۆلار. ئەمەش وادەکات نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بگاتە سەروی 600 هەزار دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
- پێشبینییەکی پێچەوانەش هەیە، بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی ئینڤێستینگ، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە ماوەی درێژخایەندا لەنێوان دوو هەزار و 200 دۆلار بۆ دوو هەزار و 600 دۆلار دەبێت، واتە یان وەکو ئێستا دەبێت یان دادەبەزێت.
ئەمەش بزانە: لەگەڵ بەرزبوونەوەی زێڕ بەهای دۆلار بەردەوام لە دابەزین بووە، بۆنموونە لە 20 ساڵی ڕابردوودا واتە لە 2004، ئەگەر 100 دۆلارت بە زێڕ دابووایە زیاتر لە مسقاڵێک و نیوێک زێڕی عەیار 21 ی پێدەهات، ئەگەر ئێستاش 100 دۆلار بە زێڕ بدەیت، 25%ی مسقاڵێکی پێدێت، واتە شەش ئەوەندە بەرزبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ویتکۆف لەبارەی دانوستانەکانی غەززە گەشبینە
- تەندروستی
- 29 خولەک لەمەوپێش
بەکارهێنانی پیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیەکی سەربازی داوا دەکات چەکدانانی پەکەکە شنگالیش بگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
13 تەممووز
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 تەممووز
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
12 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەترسیی سزای ئەمریکی لەسەر نەوتی عێراق؛ پەرلەمان وەزیری نەوت بانگهێشت دەکات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەڵێنی بەغدا بۆ ناردنی مووچە لەم هەفتەیە و وەڵامی کوردستان ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی دارایی پەرلەمان هۆشداری لە کورتهێنانی بودجە دەدات
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی لەبارەی مووچە و پێکهێنانی حکومەت و گفتوگۆ لەگەڵ پارتی لە کۆبوونەوەدایە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان و بەغدا یەکخستنی سیاسەت و ڕێکارە گومرگییەکان تاوتوێ دەکەن