ئاڤا نیوز
وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، داوا لەو هاووڵاتییانە دەکەین کە ماون، بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان تاوەکو لە سەرژمێر بکرێن و بە خەڵکی ڕەسەنی ئەو ناوچانە ناونووس بکرێن.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 20 - 11 - 2024، سەرژمێری گشتی لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ماوەی دوو ڕۆژیش قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان گوتی: ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان لە پڕۆسەکە لە دوای حکومەتی فیدراڵییەوە بووین، بەهۆی کێشەی تابلێتەکان تاوەکو توانیمان چارەسەری کێشەکە بکەین.
زانیاریی زیاتر: وەزیری پلاندانان ئاماژەی بەوەشدا: سوپاسی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی سنووری ماددەی 140 دەکەین کە گەڕاونەتەوە شوێنی باب و باپیرانیان، هیوادارین ئەوانەشی ماون بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بۆ ئەوەی ناویان تۆمار بکرێت، چونکە ئەوەی لە 20 و 21ـی ئەم مانگە سەرژمێری دەکرێت بە خەڵکی ڕەسەنی ئەو ناوچانە ناونووس دەکرێت.
ئەمەش بزانە: وەزیری پلاندانان باس لەوەش دەکات، هەرێمی کوردستان زۆر لەمێژە چاوەڕێی سەرژمێریی دانیشتووانە، چونکە ئەو سەرژمێرییە ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لەکۆی گشتی دیاری دەکات، ئەوەش بۆ ئەوەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان چیدی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ مەرامی سیاسی یاری پێ نەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن