لە گوندێکی شێخان لە کۆی نزیکەی 1000 خێزان تەنیا یەک بژمێری بۆ دانراوە
- کوردستان
- 21 تشرینی دووەم

بژمێرێک لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان زانیاریی لە هاونیشتمانییەک وەردەگرێت
ئاڤا نیوز
دووەم ڕۆژی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە و لە هەندێک ناوچەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش کێشەی تابلێت، یوزەرنەیم و کەمی بژمێر هەیە و چارەسەر نەکراوە.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 07:00ـی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 21-11-2024 قۆناغی دووەمی سەرژمێریی دانیشتووان لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ دووەم ڕۆژ دەستیپێکردەوە و تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.
زانیاریی پەیامنێر: زەید تەها، پەیامنێری ئاڤا ڕایگەیاند: لە گوندی گلەشینی سەر بە ناحیەی زێلکانی سەر بە قەزای شێخان کە سەرجەم دانیشتووانەکەی کوردن و ژمارەیان نزیکەی 1000 خێزان دەبێت، تەنیا یەک بژمێریان بۆ دانراوە، بەهۆیەوە تاوەکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی دوێنێ، نزیکەی 25 خێزان لە پڕۆسەی سەرژمێریدا تۆمارکراون.
لەلایەکی دیکەوە: شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەو گرفتەی گوندی گلەشین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: حکومەتی عێراق بە مەبەست، تەنیا یەک بژمێریان بۆ گوندەکە داناوە و بۆ ئەوەیە دیموگرافیای گوندەکە لە کوردنشینەوە بۆ عەرەبنشین بگۆڕدرێت.
ئەمەش بزانە: دانیشتووانیی گوندی گلەشین، بەهۆی کێشەی دانانی یەک بژمێر لە ناوچەکەیان و کەمی تۆمارکردنیان لە پڕۆسەی سەرژمێریدا خۆپێشاندانیان کرد و ڕایانگەیاند، ئەوەی بەرامبەریان دەکرێت بە مەبەستە و ئەگەر سەرجەم گوندنشینان تۆمار نەکرێن، ئەنجامی پڕۆسەکە ڕەتدەکەنەوە و قبووڵی ناکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
23 خولەک لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
29 خولەک لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
1 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار