ئاڤا ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و گەڕەک و گوندەکان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 21 تشرینی دووەم

کارمەندێکی ژمێرەر لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی هەفتەیەک لە دەستپێکردنی پرۆسەی سەرژمێری و دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ، دەردەکەوێت هەرێمی کوردستان خاوەنی حەوت ملیۆن دانیشتووان و پێنج هەزار و 553گوندە.
وێنە گەورەکە: دواین سەرژمێریی گشتی لە عێراق ساڵی 1987 بووە، لەو کاتەوە یەکە کارگێڕییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی زۆریان لێ بەسەر هاتووە و ژمارەی قەزا و ناحیە و گوندەکان زیادیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای راگەیاند: تاوەکو ئێستا رێژەی 99%ی پرۆسەی سەرژمێریی تەواو بووە، وا دەخەمڵێنرێت ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان حەوت ملیۆن کەس بێت، لەو ژمارەیە شەش ملیۆن و 500 هەزار کەسی خەڵکی هەرێمی کوردستانن و 500 هەزار کەسیش ئاوارە و خەڵکی بیانین.
هەرێمی کوردستان پێکدێت لە:
چوار پارێزگا - چوار ئیدارەى سەربەخۆ، 42 قەزا، 154 ناحیە، 2,168 گەڕەک، 5,533 گوند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمشەو تا کاتژمێر 12ی شەو قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت و قۆناغی دووەمی سەرژمێری کۆتایی پێدێت، ڕۆژانی ئایندە لە قۆناغی سێیەم 26 هەزار بژمێر لە 21 هەزار بلۆکی هەرێمی کوردستان، 77 پرسیارەکە لە خێزانەکان دەکەن و دوای ئەو قۆناغە پرۆسەی سەرژمێری کۆتایی پێدێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاوکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان تاوتوێی قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری بیانی دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان