
ڕووخساری ژنێک کە سێوێکی سووری بە دەستەوەیە
ئاڤا نیوز
سێوی سوور، یەکێکە لەو میوە گرنگانەی کە چەندین سوودی تەندروستی بۆ تەواوی جەستە هەیە، هاوکات یارمەتی بەهێزکردنی کۆئەندامی هەرسکردنی لەش و باشترکردنی پرۆسەی هەرسکردن دەدات، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان.
وێنە گەورەکە: سێوی سوور، بەو پێیەی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە پێویستە بۆ لەش، چونکە کار دەکات بۆ بەهێزکردنی کۆئەندامی هەرسکردنی لەش و باشترکردنی پرۆسەی هەرسکردن، لەگەڵ ئەوەشدا دژە ئۆکسانی تێدایە کە سوودی هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.
سوودەکانی سێوی سوور چین؟
- سێوی سوور تەندروستی دڵ باشتر دەکات بە کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا و بەهێزکردنی بۆرییەکانی خوێن، بەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، هاوکات ماددەی فلاڤۆنۆیدی تێدایە، کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە و بەم شێوەیە کاردەکات بۆ پاراستنی دڵ و خوێنبەرەکان لە خوێن تێکشکان.
- سێوی سوور ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات، هەربۆیە سوودی هەیە بۆ تووشبووانی شەکرە و ڕێگری لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکە دەکات.
- پزیشکان پێیان وایە سێوی سوور لەش لە نەخۆشی دەپارێزێت و یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش، بەهۆی ڕێژەی بەرزی دژە ئۆکسیدەکانی.
- یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی تەندروستی کۆئەندامی هەرس و باشترکردنی جوڵەی ڕیخۆڵە و ڕێگریکردن لە مەترسی قەبزی، بەهۆی ئەوەی ڕیشاڵی خۆراکی بەسوود لەخۆدەگرێت.
- لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، خواردنی سێوی سوور یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە جۆراوجۆرەکان، بەتایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمک، چونکە دژە ئۆکسانی تێدایە کە بەرەنگاریی ڕادیکاڵە ئازادەکانی لەش دەبێتەوە.
- خواردنی سێو بەشێوەیەکی مامناوەند یارمەتی لەش دەدات بۆ هەڵمژینی کالیسیۆم، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتربوونی تەندروستی ئێسک و بەهێزکردنی، هەروەها ڕێگریکردن لە پووکانەوەی ئێسک، بۆیە بۆ کەسانی بەساڵاچوو و منداڵان سوودی هەیە.
- پزیشکەکان وەک بەشێک لە ڕێجیمەکە پێشنیازی دەکەن بۆ ئەوەی سوود لە سوودە تەندروستییەکانی وەربگرن، چونکە یارمەتی باشترکردنی تەندروستی مێشک و تەرکیز و بەرزکردنەوەی یادەوەری دەدات.
ئەمەش بزانە: سێوی سوور سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی ئافرەتانی دووگیان، شارەزایانی بواری خۆراکیش ئامۆژگاری ئەوە دەکەن بە بەردەوامی بیخۆن، چونکە ڕێژەیەکی زۆری ئاسنی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە کەمخوێنی و ئەو نیشانە و کێشە تەندروستییانەی کە ئافرەتی دووگیان بەدەستییەوە دەناڵێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- تەندروستی
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە بەرهەم دەهێنێت
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ بەغدا قەدەغە دەکرێت