لە كرماشان سزای 20 ساڵ بەندكردن بەسەر هەشت چالاكوانی كورد دەسەپێنرێت
- هەواڵ
- 18 تشرینی یەکەم

هەشت چالاكوانی كوردی دانیشتووی كرماشان، وێنە: ماڵپەڕی هەنگاو
ئاڤا نیوز
هەشت چالاكوانی كوردی دانیشتووی كرماشان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە 20 ساڵ زیندانیكردن سزا دەدرێن.
وێنە گەورەكە: دەستگیركردنی چالاکوانانی مەدەنی بەشێوەیەكی گشتی و خانمە چالاکوانەکان بەتایبەت لە ئێران بووەتە دیاردە، ژمارە و داتاكان دەڵێن تا دێت دیاردەكە ڕوو لە هەڵكشانە و بەشێكی زۆر لەو چالاكوانانەی دەستگیر دەكرێن، هیچ پاساو و بەهانەیەکی یاسایی نییە بۆ بەندكردنیان.
بڵاوكراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، چالاكوانە كوردە سزادراوەكان، چالاكییەكانیان زیاتر لە بواری مەزهەبی ئایینی بووە و هەر بەو تۆمەتەش لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیركراون و حوكم دراون.
زانیاریی زیاتر: پێنج لە چالاكوانەكان كە خەڵكی جوانڕۆن و، سیانی دیكەیان كە خەڵكی سەرپێڵی زەهاون، لەلایەن دادگای ئینقلابی كرماشانەوە بەتۆمەتی ئەندامیەتی لە گرووپەكانی دژ بە دەسەڵات دەستگیركراون و سزادراون و دۆسیەكانیان ئەگەرچی تانەی لێدراوە بەڵام لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی كرماشان دووبارە پەسەندكراونەتەوە.
ئەوەش بزانە: ئەو هەشت چالاكوانە كوردە بەر لەوەی حوكم بدرێن، ماوەی دوو مانگ لە گرتووخانەی مەیدانی نەوتی كرماشان دەستبەسەركرابوون و پاشان بە دانانی بارمتە بە بڕی یەك ملیار تمەن ئازادكرابوون، بەر لەوەی جارێكی دیكە دەستگیر بكرێنەوە و سزایان بەسەردا بسەپێنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






